جۆن بۆڵتن: ترەمپ هەڵەی کرد کە نەیویست ڕژێمی ئێران بگۆڕدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 جۆن بۆڵتن: ترەمپ هەڵەی کرد کە نەیویست ڕژێمی ئێران بگۆڕدرێت

جۆن بۆڵتن: ترەمپ هەڵەی کرد کە نەیویست ڕژێمی ئێران بگۆڕدرێت


پرس میدیا
جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند: هەڵەی ترەمپ ئەوەبوو پابەند نەبوو بە سیاسەتی گۆڕینی ڕژێمی ئێران.

بۆڵتن لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ بی بی سی فارسی، باسی لەوەش کردووه‌ حکومەتی ئێران زیانبەخشە، بەڵام تراژیدیا گەورەکە ئەوەیە کە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە نەیانوانی یارمەتی هاوڵاتیانی ئێران بدەن لە ڕووخانی ڕژێمەکەدا.

وتیشی لە ماوەی ٤١ساڵی تەمەنی خۆیدا ڕژێمی ئێران لە ئێستادا کەمترین پشتیوانی خەڵکی هەیە.

بەوتەی بۆڵتن بۆ گۆڕینی ڕژێمی ئێران پێویست بە هێزی سەربازیی ئەمریکا ناکات و دەبێت خەڵکی ئێران خۆی دەست بەکاربێت.

لەسەر ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا وتویەتی " هەتا کاتێک ئەم حکومەتە لە ئێراندا لەسەرکار بێت، ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە نابینێت.

بۆڵتن لەبارەی بارودۆخی دارایی ئێران و گەمارۆکانی ئەمریکاوە باسی لەوەکردووە" کێشەی ئابووری ئێران بۆ دەسەڵاتدارێتی چل ساڵەی ئاخوندەکان دەگەڕێتەوە.
لەبارەی بەڵێنەکانی ترەمپ بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران دوای هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک کۆمار لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، بۆڵتن دەڵێت" ئەو لەم بابەتە تێناگات، بەداخەوە ئەم تێنەگەشتنەشی لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکووریش هەبوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©