پرس میدیا
وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ساڵی ٢٠٢٥، ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٧ ملیۆن کەس تێپەڕێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٠، عەبدولزهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە، "داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە کاتی سەرژمێری گشتیی لەعێراقدا، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە دوابخەن بۆ مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "وەزارەتەکەیان پێشبینی دەکات، تا ساڵی ٢٠٢٥ ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە ٤٧ ملیۆن کەس."
ھاوکات، هۆشداریشی لە تەندروستی گشتی لە عێراق داوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە هەر چوار منداڵێکی خوار تەمەن پێنج ساڵان، یەکێکیان کێشەی گەشەکردنی دەبێت.
No comments:
Post a Comment