پەرلەمانتارێک: قاچاغى سنوره‌كان ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانتارێک: قاچاغى سنوره‌كان ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌

پەرلەمانتارێک: قاچاغى سنوره‌كان ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌


پرس میدیا

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند قاچاخچێتی لە خاڵە سنوورییەکان دەستی پێکردووەتەوە کە ماوەی چەند رۆژێک بەهۆی فشارەکانەوە راگیرا بوو. 

پەرلەمانتار دابان موحه‌مه‌د په‌ڕله‌مانتاری فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند له‌ عێراق بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى كانزاكان قه‌ده‌غه‌یه‌، حه‌شدى شه‌عبى تا سنورى كفرى، كانزا ده‌هێنێت و بۆ هه‌ر بارێك 800 دۆلار وه‌رده‌گرێت. 

ئەو پەرلەمانتارە دەڵءت كۆمپانیا هه‌یه‌ له‌ ناو بازیان كارى توانه‌وه‌ و به‌ قاڵبكردنى ئه‌م كانزایانه‌ ده‌كات، یه‌كێكه‌ له‌ ترسناكترین و مه‌ترسیدارترین، كارگه‌كان له‌ ئاستى عێراق و ناوچه‌كه‌. 

هەروەها باسی لەوەکردووە به‌هۆى فشاره‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو له‌سه‌ر باشماخ و په‌روێزخان، ئاراسته‌ى بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى گۆڕا بۆ حاجى ئۆمه‌ران و ئیبراهیم خه‌لیل به‌ ڕه‌سیدى فه‌رمى حكومه‌ته‌وه‌، ئێستا ئه‌م ئاراسته‌یه‌ گۆڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ باشماخ و په‌روێزخان. 

دابان محەمەد نوسیویەتی ڕۆژانه‌ دۆشاوى ته‌ماته‌ و ئۆتۆمبێلى خوار 2018 له‌ حاجى ئۆمه‌ران، سه‌وزه‌ و میوه‌ و دوگ و هیڵكه‌ و جگه‌ره‌ و خورما و ته‌ماته‌ و ته‌نانه‌ت پیازیش، بێ جیاوازى له‌ هه‌مو ده‌روازه‌كانه‌وه‌ ده‌هێنرێته‌ هه‌رێم. 

"جۆرى به‌رهه‌مه‌كانیان جیاكردوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر به‌رپرسێك ده‌توانێت به‌رهه‌مێك یان چه‌ند به‌رهه‌مێك به‌ قاچاغ داغڵ بكات یان بیباته‌ ده‌ره‌وه‌. بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى فافۆن به‌ پله‌ى یه‌كه‌م و كانزاكانى تربه‌ ئاشكرا ، هێنانى هه‌مو جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌ك، خاڵى سنورى په‌روێزخانى كردوه‌ته‌ یه‌كێك له‌ گه‌نده‌ڵترین سنوره‌كانى عێراق" دابان محەمەد وا دەڵێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©