شاژنە ملک جیهان خانم (میهد علیا) - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شاژنە ملک جیهان خانم (میهد علیا)

شاژنە ملک جیهان خانم (میهد علیا)

پرس میدیا

چۆمان تەقێدین

شاژنە ملک جیهان خانم (میهد علیا) (1848ز) ، چوارەم شای شای دەوڵەتی قاجاریی ئێران بووە ، کە لە ڕێکەوتی (26_2/شوبات_1805) لە دایک بووە ، لە شاری تارانی پایتەختی وڵاتی ئێستەی ئێران ، و لە خانەوادەی شاهانەی قاجارییەکانی فەرمانڕەوایی شانشینی ئێران بووە.


خانەوادەی شاهانەی قاجارییەکان ، خانەوادەێکی ئێرانی بە ڕەگەز سەر بە هۆزی بیاتی نەتەوەی ئوغوزی تورکی بوون ، لە پاش کۆچییان لە ئاسیای ناوەندەوە کۆچیان کردووە بۆ وڵاتی شام (سوریا) ، و لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی شا تیمور لەنگ (گورگانی) (1405_1370ز) یەکەم سوڵتانی دەوڵەتی تیموری (گورگانی) ی ئۆزباکی بۆ وڵاتی ئێستەی ئێران کۆچیان کردووە ، و دواتر قاجارییەکان بوونە بەشێک لە قزڵباشەکانی لایەنگیری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوییەکان بە ڕەگەز کورد ، و دواتر خانەوادەی سەفەوییەکان بە سەرکردایەتی شا ئیسماعیلی یەکەم (1524_1501ز) دامەزرێنەری دەوڵەتی سەفەوییەکان ، هەروەها لە پاش دەسەڵات لادانی خانەوادەی شاهانەی زەندی کوردان ، لە ساڵی (1794ز) ، دەسەڵاتی شانشینی ئێرانیان گرتە دەست ، و تاوەکو ساڵی (1925ز) دەسەڵاتی شانشینی ئێرانیان بە دەستەوە بووە ، کە لەو ماوەیە نزیکەیی (9) کەس بووە شای شانشینی ئێران.

شاژنە ملک جیهان خانم (میهد علیا) (1848ز) ، کچی شازادە محەمەد قاسم خان زاهیر دەولەیە ، و نەوەی فاتح عەلی شا (1834_1797ز) ی دووەم شای دەوڵەتی قاجاریی ئێران ، و شازادە خاتوون مەریم بیگەم کچی شا جەعفەر خان (1789_1785ز) حەوتەم شای دەوڵەتی زەیدییەکانی کوردان ، و خۆشکی لوتف عەلی خان (1794_1789ز) نۆیەم و دوایین شای دەوڵەتی زەیدییەکانی کوردان بووە.

شاژنە ملک جیهان خانم (میهد علیا) (1848ز) ، هاوژینی محەمەد شا (1848_1834ز) سێیەم شای دەوڵەتی قاجاریی ئێران بووە ، و دایکی ناسرەددین شا (1896_1848ز) پێنجەم شای دەوڵەتی قاجاریی ئێران ، و شازادە خاتوون عیزەت دولە (ملک نسا خانم) ، و سوڵتان ملک میرزا ، و سوڵتان مەحمود میرزا ، و شازادە خاتوون کیشوەر خان بووە.

لە پاش کۆچی دوایی محەمەد شا (1848_1834ز) سێیەم شای دەوڵەتی قاجاریی ئێران ، لە ساڵی (1848ز) بە نازناوی ئیمپراتۆری دایک بووە ، بە چوارەم شای شای دەوڵەتی قاجاریی ئێران ، بۆ ماوەی یەک مانگ ، کە لە ڕێکەوتی (5_9/سێپتمبەر_1848) تاوەکو ڕێکەوتی (5_10/ئۆکتۆبەر_1848) بووە ، و دواتر وازی لە تەختی شایەتی هێنا بۆ ناسرەددین شا (1896_1848) ی کوڕی ، کە بووە پێنجەم شای دەوڵەتی قاجاریی ئێران ، کە هێشتا تەمەنی (17) ساڵ بووە ، و هەروەها ماوەیەک سەرپەرستاری تەختی شاهانە بووە.

شاژنە ملک جیهان خانم (میهد علیا) (1848) ، لە ڕێکەوتی (2_4/ئەپرێل_1873) ، لە تەمەنی (68) ساڵی دا ، لە شاری تارانی پایتەختی وڵاتی ئێستەی ئێران ، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە ، و لە ئارامگای محەمەد شا (1848_1834) هاوژینی ، کە سێیەم شای دەوڵەتی قاجاریی ئێران بووە ، نێژراوە.

سەرچاوەکان

1_یاسین صابرصاڵح: ئینسایكۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_قادر ئه‌حمه‌دی: کورد و مێژوو-سلێمانی2005ز.

3_مه‌نسور مه‌خدوم: گرنگی کورد و کوردستان ، له ‌قۆناغه ‌مێژووییه‌کانی ئێران- وه‌: ره‌فعه‌ت مورادی-هه‌ولێر2005ز.

4_نه‌وشیروان مه‌سته‌فا ئه‌مین: کورد و عه‌جه‌م ، مێژووی سیاسی کورده‌کانی ئێران-سلێمانی2007ز.

5_د . ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و د . خەلیل عەلی موراد: مێژووی ئێران و تورکیا/ توێژێنەوەیەک لە مێژووی تازە و هاوچەرخ-وە: بەهادین جەلال مەستەفا-هەولێر2011ز.

6_بێرنارد لویس: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-وه‌: عه‌بدوڵڵا ڕه‌سولی-هه‌ولێر2014ز.

7_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.

8_د . عەبدولعەزیز سولیمان نەوار: مێژووی گەلانی ئیسلامی لە چەرخی نوێدا-وە: مەستەفا سەعید عەلی-هەولێر2020ز.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©