مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا،ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، وتی: پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەعێراق دەربڕی و گروپە چەكدارەكانیشی بە مەترسی بۆ سەر عێراق ناوبردن و راشیگەیاند: داوام لە بەغدا كردوە لەسەر بودجە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكبكەون.
مایك پۆمپیۆ، باسى لهوهشكرد" وڵاتەكەی یارمەتی بوژانەوەی ئەو كەمینانە دەدات كە روبەڕوی زۆرترین زیان بونەتەوە لەسەر دەستی داعش لەوانە مەسیحییەكان، ئێزیدی و شەبەك و نزیكەی نیو ملیار دۆلارمان بۆیان تەرخان كردوەو هەروەها 204 ملیۆن دۆلاری دیكە وەك هاوكاری مرۆیی پێشكەشی خەڵكی عێراق دەكەین".
No comments:
Post a Comment