ئەو هاوڵاتیانی پسووڵەی خۆراکی پێشوویان وەرنەرگرتووە پسووڵەی نوێیان پێ نادرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەو هاوڵاتیانی پسووڵەی خۆراکی پێشوویان وەرنەرگرتووە پسووڵەی نوێیان پێ نادرێت

ئەو هاوڵاتیانی پسووڵەی خۆراکی پێشوویان وەرنەرگرتووە پسووڵەی نوێیان پێ نادرێت


پرس میدیا 

بەڕێوەبەرى فۆڕمى خۆراک لە پارێزگای سلێمانى رایگەیاند ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستا پسوولەی خۆراکى ٢٠١٧-٢٠١٨یان وەرنەگرتووەتەوە ناتوانن پسوولەی ٢٠٢٠-٢٠٢١ وەرگرن. 

ئەمڕۆ ١٧ی ئاب لە کۆمەڵگای بازرگانیی لەناو بینای چاودێری بازرگانیی سلێمانی سەبارەت بە دابەشکردنی پسوولەی خۆراک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی رێکخرا و تیایدا هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی ئاگادارکرانەوە کە ئەگەر پسوولەی خۆراکی ٢٠١٧-٢٠١٨یان وەرنەگرتووەتەوە، بەپەلە بچن بەدەم داواکەیانەوە و پسوولەکانیان وەرگرنەوە. 

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا یاسین مەحمود حەمە بەڕێوەبەری فۆرمی خۆراک لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ''سەرقاڵی وردبینی و جیاکردنەوەی پسوولەی خۆراکی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ین بۆ هاووڵاتییان. 

یاسین مەحموود وتیشی بەپێی ئەو رێنماییانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق پێی داوین و ئەو بریکارانەی پسوولەی خۆراکی ٢٠١٧-٢٠١٨ی نەگێڕابێتەوە، بۆمان پسوولەی خۆراکی نوێی پێ بدەین، بۆیە چەندین جار ئەم ئاگاداریەمان بڵاوکردەوە کە هاووڵاتییان بچن پسوولەی خۆراکەکانیان وەرگرنەوە، بەڵام نەهاتوون بەدەم داواکاریەکەمان. 

بەڕێوەبەری فۆڕمی خۆراک لە پارێزگای سلێمانی وتیشی تا ئێستا ١١ بریکار پسوولەکانیان بۆ گێراونەتەوە، بۆیە داوا دەکەن بەپەلە هاووڵاتییان بچن بەدەم داواکانیانەوە ئەگەر نا بێبەش دەبن لەو مافەی کە هەیانە". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©