بەپێی راگەیێندراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، شەوی ڕابردوو بە کاتی کوردستان مستەفا کازمی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
دوێنێ سێشەممە 18، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت و بڕیارە دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە مستەفا کازمی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکەن لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و واشنتن و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بابەتی پەیوەندیدار بە هەردوولا.
وەک لە راگەیێندراوەکە ئاماژەی بۆ کراوە، لەمیانەی سەردانەکەدا کازمی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکەن لەبارەی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش لە چەندین بواردا لە سەرووی هەموویانەوە، ئاسایش، تەندروستی، ئابووری و کەرتەکانی دیکە.
No comments:
Post a Comment