ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان



پرس میدیا 
ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فلۆرێنس پاری وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوویەوە.

دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند هێشتا عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە. 

سەرۆکی هەرێم وتی بەپێزانین و بایەخەوە لە سەردانی وەزیری دەرەوەی فرەنسا دەڕوانن، کە لەمکاتە هەستیارەدا نیشانەی پشتیوانی ئەو وڵاتەیە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، فرەنسا لە زۆر وێستگە و قۆناغی دژواردا پشتگیری لە هەرێمی کوردستان کردوە، 

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکرد، "هەمیشە فرەنسا مامەڵەیەی دۆستانەو نزیکی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردوە، گەلی کوردستان بەهەمو پێکهاتەکانیەوە هەرگیز ئەو پشتگیریەی فرەنسا لە بیرناکات. 

هاوکات فلۆرێنس پاری، وەزیری دەرەوەی فرەنسا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دوپاتکردنەوەی پشتیوانیەکانی وڵاتەکەیەتی کە روبەڕوی چەندین ئاڵنگاری بونەتەوە و ئەوان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندان. 

ئەوەشی خستەڕو، لە شەڕی دژی داعشدا پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دەکەن و وڵاتەکەی شانازی دەکات کە لەگەڵ پێشمەرگەدا شەڕی داعش دەکات بۆ ماوەی شەش ساڵەو هاوکاریەکانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش بەردەوام دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©