زەنگی مەترسی سەبارەت کلتورو ئاکاری کوردەواری لێ دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

زەنگی مەترسی سەبارەت کلتورو ئاکاری کوردەواری لێ دەدرێت

زەنگی مەترسی سەبارەت کلتورو ئاکاری کوردەواری لێ دەدرێت

پرس میدیا

نیزام فەیسەڵ

لەم نوسینەدا مەترسی جیدی دەخرێتە بەردەم خەمخۆرانی میللەت کە کۆمەڵگەی کوردی لەبەردرم مەترسیەکی گەورەدایە

ئەوەی پڕۆفیسۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی نەیگوت؛ ئەمن دەیڵێم ..


چابوو پێغەمبەرەکان (د.خ) زوو كۆچی دواییان کرد، ئەگەر ئێستا لە ژیاندا بونایە دەکرانە پەندی زەمانە!

(پەرژینێکی قایم بێت بەڕووی جەنابتان، ڕووی قسەم تەنیا بۆ ئەو خێزانە فاشیلانەیە کە موراجعی ئێمەن)

حەبخۆری سەرخۆش ئاگاداری ئەوە نییە کوڕە هەرزەکارەکەی بەتاوانی نێربازی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی هەیەو کیژە سێزدە ساڵەکەشی لە پۆلی دووی ناوەندی سکی هەبوە لە قلەکەی کە هێشتا سنگی تەواو گەشەی نەکردووە؛ مامۆستاکانی حەملەکەیان لە ئاودەستی قوتابخانە پێ داناوە! لەبەر ئەوەی ئەو باوکە دوور لە گرنگیدان بە خێزان، هەموو ئێواران شەقامێکی گشتی کردووە بە زبڵخانە بە شوشەی شکاوی بیرەو مەشروب، دواتر هەر لە شوێنەکەی خۆی وەک ڕەشەوڵاخ بەپێوە دەستی بەئاوگەیاندوە، ئینجا هاتووە لەسەر فەیسبوک ئامۆژگاری یەکێک لە دڵسۆزترین پەروەردەکار دەکا کە د.قەرەچەتانییەو پێی دەڵێ: نابی باسی ژنگۆڕینەوە بکەی !

ژنگۆڕینەوە ئەوڕۆیە هەیە؟! تازەت زانییە؟! ژنگۆڕینەوە تەنیا ئەو حاڵەتەیە دکتۆر باسی کرد؟! وەرە با پێت بڵێم لەساڵی ١٩٩٩ وە، لەچەند شارو قەزای هەرێم هەیە، بەڵام لێرە هاوڕێیانی فەیسبوکم ئازار نادەم.

هەموو میللەتێکی نموونەیی هەرچەند حکومەتەکانیان دەوڵەمەندو پێشکەوتووبێت؛ تاوان و بەدڕەوشتی تێدادەبێت ئەوە قاعیدەی عامی علومی ئینسانییە، بەڵام هەموو کۆمەڵگەو میللەتێکی دنیا؛ وەک عێراق و کوردستان و ئەو شوێنانەی جەنگی تێدابووە بەرەو هەڵدێری بەدڕەوشتی غلۆر نەبویتەوە.

ئەمن لێرە باسی ئەوە ناکەم ڕۆژگارێک تەرمی جەنگاوەرێکی ئافرەتێکی کورد دەستدێژی جنسی کراوەتەسەر لەلایەن جەنگاوەرێکی هاوزمانی، یان کوشتنی منداڵی دیل، باسی کەیسەکانی شوێنی کارمان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و بنکەکانی پۆلیس و دادگاکان ناکەم، باسی ئەوە ناکەم کە خۆم لێکۆڵینەوەم لە تۆمەتبارێک کردووە بڕوانامەیەکی زۆر بەرزیشی هەبووەو دەستدێژی جنسی کردووەتە سەر کیژە ١٨ ساڵانەکەی خۆی و گرتەی ڤیدیۆش هەبووە! باسی ئەوەش ناکەم کە دیاردەی نێربازی وایلێهاتووە مەیدان و بازاڕی تایبەت بەخۆیان هەبێت! باسی ئەوە ناکەم ماددەی بێ هۆشکەر وەک کێشانی جغارەی لێهاتووە! نا، ئەوانە نا؛

بەڵکو ئاماژەک دەکەم بەو کەیسانەی نایەتە لای ئێمە لە دادگاکان کە د.قەرەچەتانی بەردەوام هاواری بۆ دەکات، خەڵکیش ئەوەندە لایکی یوتوبی بارام مێکئەپی هاوڕەگەزحیز دەکات بەڵام ئەوەندە لایکی پەیجی ئەو پەروەردەکارە دڵسۆزە ناکات.

سەیرکە ئەوە داتاو ئاماری خۆمە لەساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ مامۆستایەکی توێژەری کۆمەڵایەتی، لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی کچان، پۆلی یەکی سەرەتایی تا سێی ناوەندی تێدایە، کچەکان تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ١٥ ساڵە. ئەو قوتابخانەیەم وەک عەینەو سەمپڵ وەرگرتووە:

١- قوتابخانەکە لە ٨ پۆل ٢٣٨ قوتابی هەیە، هەرپۆلێک ٢٩ بۆ ٣٣ قوتابی کچی تێدایە.
٢- لەهەر پۆلێک تەنیا ٤ بۆ ٥ قوتابی کێشەی نییەو ناجح دەبێت، باقیەکەی هەمووی کێشەی جۆراوجۆری هەیە.
٣- لەهەر پۆلێک ٢٥ قوتابی یان پتر کە کێشەیان هەیە، زیاتر کێشەی ئەخلاقی خۆیانە نەک کێشەی خێزانی.
٤- لە هەر پۆلێک دوو هەرزەکار پەردەی کچێنی لەدەست داوە یان بەبێ هاوسەرگیریی سکی هەبووەو حەملی لەباربردراوە.
٥- لەو قوتابخانەیە ١٦ قوتابی پەردەی کچێنی لەدەستداوە، یان حەملەکەی لەباربردراوە بەبێ ئەوەی دایک و باوکی بزانێت.

قوتابیەک لەو قوتابخانەیە ڕۆژێک نایەتە دەوام و بۆ ڕۆژی دواتر مامۆستا دایکی قوتابیەکە ئاگادار دەکاتەوە، مامۆستا دەڵێ: کیژم دونێ لەکێ بووی؟ قوتابیەکەی بەوپەڕی بێشەرمی دەڵێ: "مامۆستا ئەتوو جەوت لێ تێکدام، ئەمن لەگەڵ خۆشەویستەکەم مەوعیدم هەبوو لە باخچەیەکی گشتی، جەوەکی زۆر خۆشمان هەبوو"

٦- لەناو ئەوانەی کێشانەیان هەیە جغارەکێشان حاڵەت نییە دیاردەیەکی بەربڵاوە.
٧- لە هەموو پۆلەکان حەبی مەنعی حەمل لەناو ڕەحلەو لەناو جانتای کچان دەستی بەسەرداگیراوە.
٨- هیچ پۆلێک نییە بەدزی مۆبایلیان لەناو سنگیان نەشاردبێتەوە، بە مۆبایل وێنەو گرتەی جنسی نەشیاو بۆ یەکتر دەنێرن و بە کۆمەڵیش سەیری دەکەن.
٩- گرووپی کچان هەبووە لەناو قوتابخانە بۆ بردنەدەرەوەی کچان بۆ دەرەوەو لاقەکردنیان لەلایەن گروپێکی مونەزەم لە کوڕان و وێنەگرتن و هەڕەشەلێکردنیان، دواتر قوتابخانەکە پۆلیسی لێ ئاگادار کردیتەوە.
١٠- لەهەندێ حاڵەت کە بەچاوی گریانەوە قسەیان بۆکردم، بەڕێوەبەری قوتابخانەو مامۆستای توێژەری کۆمەڵایەتی نەیانوێراوە دایکو بابی کچەکە ئاگاداربکەنەوە نەکو کچەکە بکوژرێت و مەترسی بکەوێتە سەر ژیانی خۆشیان.
ئەگەر ئەوە قوتابخانەی کچان بێت، ئەبێ دۆخی کوڕانی هەرزەکار چۆن بێت؟!

٢٧ ساڵ لەمەوبەر کە هێشتا د.قەرەچەتانی ٢٧ کتێبی لەبارەی ئەخلاقی تاک و پەروەردەی خێزان نەنوسیبوو، ئەمن هەرزەکاربووم موم لێنەهاتبوو ئێستا وا ڕیشم سپی بووە، ئەو پیاوە لەوکاتەوە چەنەگەی شل بوو بۆ ئەوەی نەگەینە ئەمڕۆ.

ئەوجا بۆ ئەوەی تاوان و بەدڕەوشتیەکان کەمبێتەوە، بۆ ئەوەی نەوەیەکی ئاوا داتەپیومان نەبێت، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا ئەخلاقی دینی و بەها ئینسانیەکان نەدۆڕێنێت، بۆ ئەوەی ژن گۆڕینەوەو خوە ناشیرنەکان لە کۆمەڵگای کوردی پەرەنەسێنت، بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوومان نەوەی ماددەی هۆشبەرو گرتەو نێربازی نەبێت، بۆ ئەوەی کچە هەرزەکارەکان سەلامەت بن، لەناو فەوزای ئەلیکترۆنیات و ئەو قەیرانی پەروەردەو ئەخلاقەدا پێویستە هەموو ماڵێک کتێبێکی د.قەرەچەتانی هەبێت و ڕۆژانە بیخوێنتەوەو گوێ لە ڕێنماییەکانی بگرێت.

پسپۆڕی و شارەزاییەکەی و خزمەتە نایابەکەی دکتۆر قەرەچەتانی دەرمانی هەموو تاوان و بەدڕەوشتیەکە، ئەگەر کوردەواری چۆڕە ئەخلاقێکی مابێت بەهۆی جوامێری وەک ئەو ماوە. قەرەچەتانی واتە ئایکۆنی پاراستنی ئەخلاقی کورد لەباشور، ئەگەر قسەیەک خۆت گوێت لێ نەبووەو بابەتێک پیشەو ئیشی تۆ نییە، دەهۆڵ مەکوتن و ئارامی کۆمەڵایەتی زیاتر مەشێوێنن، بەخۆمان حاڵمان گەلە جوان نییەو سەرو دڵیشمان گەلە خۆش نییە.

لەگەڵ ڕێزی
نیزام فەیسەڵ
ل. دادوەریی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©