وەزارەتی بازرگانی عێراق فۆرمی کۆبوونی خۆراک لە کاغەزەوە دەگۆرێت بۆ کارتی ئەلیکترۆنی و بریارەکە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "کارتی کۆبوونی خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان لە کاغەزی درێژو گەورەوە دەگۆرێ بۆ کارتی ئەلیکترۆنی بچووک، کە قەبارەکەی بە قەدەر قەبارە کارتێکی نیشتمانی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "گۆرینی فۆرمی خۆراک بۆ کارتی ئەلیکترۆنی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".
No comments:
Post a Comment