پرس میدیا
لە ئاكامی پەلامارێكی داعش بۆسەر خاڵێكی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە دوو سەرباز كوژران.
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندووە چەکدارانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر خاڵێكی چاودێری هێزەكانی سوپای عێراق لە گوندی نەوفەل سەربە قەزای شارەباب (مقدادییە) لە باكووری رۆژهەڵاتی دیالە.
بەوتەی سەرچاوەكە لە ئاكامی هێرشەكەدا، دوو سەرباز بە ناوەكانی باسم توعمە موحسن و عەلا عەبود غوباش كوژراون.
دوێنێش لە نزیک داقوق داعش هێرشی کردە سەر خاڵێکی پۆلیسی فیدڕاڵی و بەهۆیەوە چوار پۆلیس کوژران و چواری تریش بریندار بوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق