پرس میدیا
بەرپرسی دەڤەری دھۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی رایگەیاند، "شەوی رابردوو ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ھاوپەیمانی لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرا، لەگەل ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووس".
شڤان سەعید بەرپرسی دەڤەری دھۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی لە لێدوانێکدا بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو ئازاد مەحمود ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ھاوپەیمانی و ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووس لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکران، ھەروەھا ھەرەشەی دەستگیرکردن لە ناوبراو خۆشی کراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە بۆ جاری یەکەم نییە ئەندامان و ھاودیدانمان لە دەڤەری بادینان دەستگیر دەکرێن، ھەمیشە بەرپرسان و ئەندامان و ھاودیدانمان بەھۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکان و داکۆکی کردنیان لە ماف و مووچە و قوتی ھاوڵاتیان دەستگیرکراون".
ئەمەش دوای ئەوەدێت شەوی رابردوو لەلایەن ئاسایشی دھۆک و ئاکرێوە، ژمارەیەک رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی دەستگیرکرا، کە تیایدا دیفاع ھەرکی بەرپرسی پرس میدیای بادینیش دەستگیرکراوە.
No comments:
Post a Comment