كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە باشووری عێراق كرایە ئامانج - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە باشووری عێراق كرایە ئامانج

كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە باشووری عێراق كرایە ئامانج



پرس میدیا
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند كە بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هاوكاری سەربازیی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریكا لە باشووری عێراق تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکان "بۆمبێكی چێنراو كە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لەسەر یەكێك لە رێگەكانی پارێزگای زیقار چێنرابوو بە كاروانێكی هاوكاری سەربازیی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش تەقیوەتەوە بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

ئەم تەقینەوەیەش دوای چەند كاتژمێرێك لە كەوتنەخوارەوەی مووشەكێك لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا دێت كە لە میانی 72 كاتژمێردا مووشەك ئاراستەی ناوچەكە كراوە كە زۆربەیان باڵیۆزخانەی ئەمریكا-یان كردووەتە ئامانج.

تا ئێستا هیچ لایەك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە رانەگەیاندووە، هەروەها دەسەڵاتدارانی عێراقیش هیچ لایەكیان بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار نەكردووە.

پێشتر گرووپە چەكدارە شیعەكان لەنێویاندا كەتائیبەكانی حزبوڵڵا عێراق هەڕەشەی بە ئامانجكردنی هێزەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا-یان كردبوو، ئەگەر لە عێراق نەكشێنەوە.

ئەو هێرشانەیش دوای ئەوەی فەرماندەی فەیلەقی قودس، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس لە سێی كانوونی دووەمی رابردوودا لە بۆردومانێكی فڕۆكەكانی ئەمریكا لە بەغدا كوژران، زیاد بوون.

واشنتۆن كەتائیبەكانی "حزبوڵڵا" عێراق و گرووپە چەكدارەكانی دیكەی نزیك لە ئێران بە ئەنجامدانی هێرشە مووشەكییەكان بۆسەر ئامانجەكانی ئەمریكا لە عێراق تۆمەتبار دەكات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©