مەلا بەختیار: کۆبوونەوەکەی دووکان لای پارتی بۆ ئامادەکاری کۆبوونەوەی باڵایە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مەلا بەختیار: کۆبوونەوەکەی دووکان لای پارتی بۆ ئامادەکاری کۆبوونەوەی باڵایە

مەلا بەختیار: کۆبوونەوەکەی دووکان لای پارتی بۆ ئامادەکاری کۆبوونەوەی باڵایە



پرس میدیا

مەلابەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتی لە وتارێکدا کە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە رایگەیاندووە، وادیاره‌ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش، هێشتا، له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌، بۆ زه‌مینه‌خۆشكردنی كۆبونه‌وه‌ی باڵایه‌.. كه‌ تیایدا متمانه‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی هه‌ردوولا هاتبێته‌ئاراوه‌. 

مەلا بەختیار نووسیویەتی: جگه‌له‌وه‌ی رگه‌یه‌ندراوی کۆبوونەوەکە‌، هه‌ڵه‌ی رێزمانی جۆراوجۆری تیایه‌. ناوه‌رۆكه‌كه‌شی، له‌دوای لێكدابڕانی نێوان هه‌ردوولاو پروپاگه‌نده‌كانیشیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر له‌ ساڵی رابوردوه‌وه‌.. كه‌ به‌ دوو ئاڕاسته‌ی جیاوازی سیاسی، ناكۆكیه‌كانیان قوڵده‌كرد." 

دەقی وتارەکەی مەلا بەختیار 

ململانێ‌و ئه‌ركه‌كان.. له‌به‌ر رۆشنایی
راگه‌یه‌ندراوی یه‌كێتی-پارتی

رۆژی 11/ی ئابی 2020، یه‌كێتی‌و پارتی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی تریان ئه‌نجامدا. وادیاره‌ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش، هێشتا، له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌، بۆ زه‌مینه‌خۆشكردنی كۆبونه‌وه‌ی باڵایه‌.. كه‌ تیایدا متمانه‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی هه‌ردوولا هاتبێته‌ئاراوه‌. كه‌ به‌داخه‌وه‌، ئه‌و متمانه‌ سیاسییه‌، به‌ موزایه‌ده‌ی سیاسی‌و هه‌لپه‌رستی، له‌ده‌ست درا. 

جگه‌له‌وه‌ی رگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هه‌ڵه‌ی رێزمانی جۆراوجۆری تیایه‌. ناوه‌رۆكه‌كه‌شی، له‌دوای لێكدابڕانی نێوان هه‌ردوولاو پروپاگه‌نده‌كانیشیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر له‌ ساڵی رابوردوه‌وه‌.. كه‌ به‌ دوو ئاڕاسته‌ی جیاوازی سیاسی، ناكۆكیه‌كانیان قوڵده‌كرد: 

- ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی.. هه‌ر له‌ كێشه‌ی زینۆی وه‌رتێوه‌، بۆ باسكردنی لامه‌ركه‌زی ئیداری.. تا ده‌گاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕینی حكومه‌ت، گوایه‌ یه‌كێتی چیكه‌، به‌ سیاسه‌تی پێش چواره‌مین كۆنگره‌، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ناهاوسه‌نگییه‌ی له‌ته‌ك پارتی رازی نابێ‌.. تاد. 

- ئاڕاسته‌ی پارتیش.. داكۆكی له‌ حكومه‌تی سه‌رانسه‌ری هه‌رێم‌و پاراستنی حكومه‌ت‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ راگه‌یاندنی زبرو گرژو یه‌كهه‌ڵوێستی له‌ په‌رله‌مان.. تاد. 

راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی دوێنێ‌، به‌زۆری، بۆچونه‌كانی پارتی تیایدا ره‌نگی سیاسی داوه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ی له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌و راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باسنه‌كراوه‌، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: 

- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زینۆی وه‌رتێ‌.
- لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری.
- هاوسه‌نگی حوكمڕانی.
- توخنی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.. نه‌كه‌وتون.
- باسی كۆنترۆڵكردنی گومرگه‌كان نه‌كراوه‌.
- قسه‌ له‌ نه‌وتی به‌قاچاخ براو له‌ئارادا نه‌بووه‌.. تاد. 

له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا.. به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی گوێ‌ بده‌مه‌ موزایه‌ده‌و پروپاگه‌نده‌ی هه‌لپه‌رسته‌ مشه‌خۆره‌كان، به‌نده‌، وتومه‌و ده‌یڵێم: 

سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌كان، نه‌ك په‌یوه‌ندی یه‌كێتی‌و پارتی به‌ ئه‌رك ده‌زانم.. به‌ڵكو چاره‌نوسسازیشه‌. هاوكات، په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ بناغه‌ی حوكمڕانی ئه‌م قۆناغه‌ داده‌نێم. هه‌روه‌ها، په‌یوه‌ندی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا، گرنگه‌. 

ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌، دوور له‌ روانگه‌ی حوكمڕانی زۆرینه‌ی پارتی‌و سیاسه‌تی دووفاقی یه‌كێتی (ده‌سه‌ڵات-ئۆپۆزسیۆن) پێویستی به‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوچه‌رخه‌.. له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكاریه‌كان. لێكدانه‌وه‌ی هاوچه‌رخ واتا: 

یه‌كه‌م: سیسته‌می حوكمڕانی گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌سه‌ردا بێت. 

دووه‌م: له‌ماوه‌ی 6 بۆ 12 مانگ، ده‌ستوری هه‌میشه‌ دیموكراسی-مه‌ده‌نی گه‌لپه‌سه‌ند، په‌سه‌ند بكرێ‌. 

سێهه‌م: شه‌فافیه‌ت له‌ ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی داراییدا هه‌بێ‌. 

چواره‌م: گه‌نده‌ڵی ریشه‌كێش بكرێ‌‌و هه‌ر لایه‌ك‌و كه‌سێك، كۆن‌و نوێ‌ گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بسه‌لمێندرێ‌، سامانی حكومه‌تیان لێبسه‌ندرێته‌وه‌و دادگایی بكرێن. 

پێنجه‌م: ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، له‌ زانكۆكاندا به‌ بودجه‌ی ته‌واوه‌وه‌، به‌ سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكانه‌وه‌، په‌رله‌مان یاسای بۆ ده‌ربكات. 

شه‌شه‌م: ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی نه‌مێنێ‌‌و هێزه‌ چه‌كداره‌كان.. به‌ پرۆژه‌یه‌كی گشتگیرو به‌ ده‌ستور یه‌كبخرێته‌وه‌. به‌ ئاساییشه‌وه‌. 

حه‌وته‌م: ژێرخانی ئابوری به‌رهه‌می فره‌چه‌شن؛ پیشه‌سازی، نه‌وت، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار.. پته‌و بكرێ‌. 

هه‌شته‌م: یاسای سۆسیال-دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێندرێ‌. 

نۆهه‌م: ژنان.. یه‌كسان له‌ته‌ك پیاوان، ئه‌رك‌و مافیان به‌ كرده‌وه‌ هه‌بێ‌! 

ده‌هه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌نا (پیران) بۆ ته‌كنۆكرات‌و شاره‌زاو شایسته‌كان، هه‌ڵبژێردرێ‌. 

یانزه‌هه‌م: حكومه‌ته‌كان.. نیوه‌ی كه‌متریان، ته‌كنۆكرات‌و پسپۆڕ نه‌بن. 

دوانزه‌هه‌م: نه‌خوێنده‌وارو ده‌رچوی خوێندنی سه‌ره‌تایی-ناوه‌ندی، له‌ په‌رله‌ماندا، قبوڵ نه‌كرێ‌. 

سیانزه‌هه‌م: به‌پێی رێژه‌ی كوردو پێكهاته‌ ره‌سه‌نه‌كانی تر، له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، كاندیدیان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بێ‌. 

ئه‌و بنچینانه‌.. و ئه‌ركی دیكه‌ش، پێویستن‌و ده‌شبێ‌ بكرێنه‌ پرۆژه‌ی ستراتیژی هاوچه‌رخ، بۆ حوكمڕانی دیموكراسی-مه‌ده‌نی.. ئه‌گینا، به‌دڵنیاییه‌وه‌، ئه‌م شێوه‌ حوكمڕانییه‌-حیزبییه‌ گۆشه‌گیرییه‌ی ئێستای هه‌رێم، زیانی به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌قڵیه‌تی تایفه‌گه‌ری، بۆ سیسته‌می دیموكراسی هه‌یه‌.
12/8/2020 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©