راپەڕین.. گوللـەی وێڵ منداڵێکی شوانی کوشت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

راپەڕین.. گوللـەی وێڵ منداڵێکی شوانی کوشت

راپەڕین.. گوللـەی وێڵ منداڵێکی شوانی کوشت



پرس میدیا
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە تەرمی منداڵێکی تەمەن 15 ساڵان، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە فیشەکێکی پێوەنراوە.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە منداڵەکە لە زێی (کانیان) سەر به قەڵادزێ شوان بووە و لە شوێنێکی نادیارەوە فیشەکێک هاتووە و بەر کەلەکەی کەوتووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، پاش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە و دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری یەک گولە کە جۆری چەکەکەی لە ئێستادا نەزانراوە بەسەر جەستەیەوە هەیە، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەندروستی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە .

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە دەستی پێکردووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©