پرس میدیا
ماوەی دوو رۆژە بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا روو لە دابەزینە، رۆژی سێشەممە نرخی زێڕ 5% دابەزی و هەر ئۆنسەیەک لە خوار ١٩٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
پاش ئەوەی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە چەند هەفتەی رابردوودا تا دوو هەزار و ٧٥ دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام لە دوو رۆژی ڕابردوودا دابەزینی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی و ١٧٠ دۆلار لە نرخەکەی بۆ هەر ئۆنسەیەک لە دەستدا بەوەش نرخەکەی گەیشتە گەیشتە هەزار و ٨٦٣ دۆلار.
هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سوودی سەرقەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا بەرزبووەتەوە، وەبەرهێنەران و بازرگانانی زێر لە جیاتی کڕینی زێڕ روویان لە کڕینی قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا کردووە.
جگەلەوە پەیوەندی بە راگەیاندنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن روسیاوە هەیە کە وایکردووە ئاڕاستەی بازرگانەکان لە زێڕەوە بۆ دۆلار بگڕۆن ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
No comments:
Post a Comment