رووسیا رێگری لە فڕۆکەیەکی بی (٥٢)ی ئەمریکا کرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

رووسیا رێگری لە فڕۆکەیەکی بی (٥٢)ی ئەمریکا کرد

رووسیا رێگری لە فڕۆکەیەکی بی (٥٢)ی ئەمریکا کرد


پرس میدیا
میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردەوە فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی ئەمریکی بەنیاز بووە لەدەریای باڵتیک ئاسمانی رووسیا ببەزێنێت بەڵام رێگری لێکراوە. 

لەوبارەوە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری بڵاکراوەتەوە و تێیدا هاتووە ھێزی بەرگری روسیا رایگەیاند، نەیانھێشتووە فڕۆکەیەکی ٥٢ی ئەمریکی بێتە ناو سنورەکانییانەوە. 

لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی بەڕێوەبردنی بەرگریی نیشتمانی روسیادا ھاتووە ، لە ئاسمانی دەریای بەڵتیک فڕۆکەیەکی جۆری ( B-52H)ی بۆمبھاوێژی ئەمریکیان دەستنیشان کردووە و رێگرییان لێکردووە سنورەکانیان ببەزێنێت. 

بەرگری روسیا ئاماژەی بەوە کردووە، دوو فڕۆکەی جۆری ( Su-27)یان ھەستاندووە و دوو فڕۆکەوانەکەیان توانیویانە نزیکی فڕۆکەکەی ئەمریکا ببنەوە، دوای دوورکەوتنەوەی فڕۆکە ئەمریکییەکە لە سنورەکانیان، دوو فڕۆکەکەی ئەوانیش گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان. 

بەپێی راگەیەندراوەکەی روسیا، فڕۆکە ئەمریکییەکە ئاسمانی روسیای نەبەزاندووە.

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©