پرس میدیا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی ١٨ ساڵ لە پارکی گشتی قەزای رانییە دۆزرایەوە کە بە پەتێک بە یەکێک لە یارییەکانی پارکەکەوە هەڵواسرابوو.
لەوبارەوە پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند تەرمەکە لە پارکی دەروازەی رانییە بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری رانییە.
پۆلیسی رانییە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنی ئەو گەنجە دەستپێکردووە و تا ئێستا دیار نییە خۆی کوشتووە یان کوژراوە.
هاوکات بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر هۆکاری مردنەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.
No comments:
Post a Comment