بۆ خۆدوورگرتن لەتوڕەیى تورکیا، مەسرور بارزانى ناچێتە بەغداد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بۆ خۆدوورگرتن لەتوڕەیى تورکیا، مەسرور بارزانى ناچێتە بەغداد

بۆ خۆدوورگرتن لەتوڕەیى تورکیا، مەسرور بارزانى ناچێتە بەغداد



پرس میدیا 
بەگوێرەى چەند زانیارییەک، تائێستا مەسرور بارزانى یەکلایى نەبووەتەوە لەسەردانى وەفدى کوردى دەچێتە بەغداد یان نا، بەڵام بەگوێرەى زانیاری سەرچاوەیەکى باوەڕپێکراو "بۆ خۆپارێزى لەتوڕەیى تورکیا سەردانى بەغداد ناکات". 

تورکیا لە نزیکبوونەوەى هەرێمى کوردستان و عیراق نیگەرانى قوڵى هەیە چونکە بەرژەوەندى تورکیا لەگەڵ حکومەتى موستەفا کازمى و ئەمریکا نیە، لەگەڵ ئەوەش نزیکبوونەوەى هەولیر و بەغداد مەترسى لەسەر بەرژوەندییە سەربازى و ئەمنییەکانى نێوان هەولێر و ئەنکەرە دروست دەکات. 

مەسرور بارزانى کە بڕیاربوو، بەمزووانە سەردانى بەغداد بکات و رێکەوتنى کاتى لەگەڵ موستەفا کازمى واژوو بکات، لەئێستا بەباشى دەزانێت بۆ خۆ دوورگرتن لەتوڕەیى تورکیا سەردانى بەغداد نەکات،.

 سەرچاوەیەک ووتى: "تورکەکان بەم تۆزە نزیکبوونەوەیەش نیگەرانى قوڵیان هەیە کە بەرژوەندییەکانیان مەترسى بکەوێتە سەر". 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©