ئەندامێکی فراكسیۆنى گۆڕان، له په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژەی بەوە کرد کە پەروێزخان، یەکێکە لە گەندەڵترین خاڵە سنورییەکانى عێراق.
دابان محەمەد، ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان، له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگەیاند، " قاچاغى سنوره‌كان، خه‌ریكه ده‌بێته كاسبیه‌كى یاسایى، جۆرى به‌رهه‌مه‌كانیان جیاكردوهتهوه و هه‌ر به‌رپرسێك ده‌توانێت به‌رهه‌مێك یان چه‌ند به‌رهه‌مێك به قاچاغ داغڵ بكات یان بیباته ده‌ره‌وه".
ڕوونیکردەوە، "بردنه ده‌ره‌وه‌ى فافۆن به پله‌ى یه‌كه‌م و كانزاكانى تربه ئاشكرا، هێنانى هه‌مو جۆره سه‌وزه‌یه‌ك، خاڵى سنورى په‌روێزخانى كردوه‌ته یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین سنوره‌كانى عێراق".
ئەوەشی خستەڕوو، " ئەم دۆسێیە دەدەینە داواکاری گشتی، بەبەڵگەی تەواوەوە، لە گەورەی دەرەوەی دەروازەکان بۆ بچوکی ناو دەروازەکان"
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق