پرس میدیا
حامه‌د بن عیسا ئه‌لخه‌لیفه شای به‌حرێن، پیرۆزبایی له ، محه‌مه‌د بن زیاد شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات كرد به بۆنه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ی به "سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی" ناوبرد.
ئاژانسی هه‌واڵی به‌حرێن BNA بڵاوی كرده‌وه كه بن عیسا و بن زیاد په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بن عیسا پیرۆزبایی له شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات، محه‌مه‌د بن زیاد كرد به بۆنه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ی به "سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی" ناوبرد.
شای به‌حرێن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه هه‌نگاوێكه بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
- رێككه‌وتننامه‌ی ئاسایییكردنهوهی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركۆماری ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه ئیسرائیل و ئیمارات گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ "ئاساییكردنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانیان".
تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیبووی: "رێككه‌وتننامه‌ی مێژووییی ئاشتی له‌نێوان ئیسرائیلی دۆستی ناوازه و باشمان له‌گه‌ڵ ئیمارات، به‌ره‌وپێشچوونێكی مه‌زنه".
لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به شێركردنی تویته‌كه‌ی تره‌مپ له‌سه‌ری نووسیبوو "رۆژێكی مێژوویی".
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئیماراتیش WAM بڵاوی كردبۆوه كه هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتوون بۆ دیاریكردنی "نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی هاوبه‌ش" بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی نێوانیان و له داهاتوودا به‌رپرسه باڵاكانی هه‌ردوو وڵات به‌مه‌به‌ستی واژووكردنی چه‌ند رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له بواری جیاوازدا كۆ ده‌بنه‌وه.
ئیمارات بووه سێیه‌مین وڵاتی عه‌ره‌بی كه رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو كرد. پێشتریش له ١٩٧٩دا میسر و له ١٩٩٤یشدا ئوردن رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو كردبوو.
No comments:
Post a Comment