قایمقامیەتی سلێمانی هۆشدارییەک بۆ خانمان بڵاودەکاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

قایمقامیەتی سلێمانی هۆشدارییەک بۆ خانمان بڵاودەکاتەوە

قایمقامیەتی سلێمانی هۆشدارییەک بۆ خانمان بڵاودەکاتەوە


پرس میدیا
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند لەو شوێنانەی کەرەستەی جوانکاری خانمان دەفرۆشرێت بەشێکیان کەل و پەلی بەسەرچوو بە خانمان دەفرۆشن بۆیە هۆشداری دەداتە خانمان خۆیان لەو جۆرە کەل و پەلانە بپارێزن.

دەقی هۆشدارییەکە

. قائیمقامیه‌تی سلێمانی خانمان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

به‌هۆی به‌سه‌رچون و نه‌بونی به‌رواره‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی خانمان له‌به‌كارهێنانی مادده‌ی جوانكاری ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت بۆ پێشانگا و ئه‌و شوێنانه‌ی مادده‌ی جوانكاری به‌خانمان ده‌فرۆشن، ده‌ركه‌وتوه‌ به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌وروپاوه‌ هاورده‌كراوه‌ و له‌و شوێنانه‌ ده‌فرۆشرێت، به‌رواری دروستكردنی به‌سه‌ره‌وه‌ نیه‌ و به‌شێكی دیكه‌یان ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه‌ و شیاوی به‌كارهێنان نین‌.

وتی: به‌وته‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كان كه‌ به‌كڕیاره‌كانیان ده‌ڵێن، ئه‌و مادده‌ جوانكارییانه‌ به‌پێی ستاندار و كوالێتی ئه‌ورپا به‌رهه‌مهێنراوه بۆیه به‌رواری به‌سه‌ره‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی هاورده ‌ده‌كرێن پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌وده‌فره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی تێده‌كرێت لێبڵی تایبه‌ت به‌پێكهاته‌، چۆنیه‌تی به‌كارهێنان، به‌رواری دروستكرن و كاتی به‌سه‌رچونی به‌شێوه‌ی لێزه‌ر هه‌ڵكۆڵرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێگری له‌ فرۆشتنیان ده‌كرێت.

وتیشی: به‌شێك له‌و جوانكاریی و مادده‌ پاككه‌ره‌وانه‌‌ی خاوه‌ن پێشانگاكان ده‌یفرۆشن، ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه‌ به‌ڵام به‌هۆی به‌‌دانانی له‌زگه‌ی نرخه‌وه‌ به‌رواره‌كه‌ی ده‌شارنه‌وه‌، ‌ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانیه‌ و به‌یاسا رێگری لێكراوه‌، چونكه‌ ئه‌و ماددانه‌ كه‌ پێكهاته‌ی جوانكاریی یان پاككه‌ره‌وه‌ی لێدروستكراوه‌ ده‌بێت به‌مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و زیان به‌ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی ده‌گه‌یه‌نێت.

رونیكرده‌وه‌: بۆتێكنه‌چون و خراپ نه‌بونی جوانكارییه‌كانی خانمان و مادده‌ پاككه‌ره‌وه‌كان، پێویسته‌ له‌كاتی هاورده‌كردن و عه‌مباركردن و هه‌روه‌ها له‌ناو پێشانگاكان له‌كاتی فرۆشتنیدا پله‌ی گه‌رمی و ‌شێوازی ته‌ندروست له‌به‌رچاوبگیرێت‌‌، تا له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی نه‌كرێنه‌وه‌.

د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، داوا له‌خانمان ده‌كات، له‌كاتی بازاڕكردن كڕینی پێداویستیه‌كانتان به‌وردی سه‌رنج له‌به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی مادده‌كانی جوانكاری‌ و پاككه‌ره‌وه‌كانی‌ پێست و هه‌ویری ددان شتن بده‌ن تا روبه‌ڕوی گرفتی ته‌ندروستی نه‌بنه‌وه‌، له‌كاتی هه‌بونی گومان یان هه‌بونی مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو، له‌ڕێی ژماره‌ مۆبایلی (07708677777) په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ بكه‌ن.

س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی







ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©