پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوی رۆژانەیدا رایگەیاند لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٥٦٩ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکراون کە زۆربەیان لە پارێزگای هەولێرن.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە شاری هەولێر ٣٢٣ تووشبوو، دهۆک ١٤٣، سلێمانی ٦٩ و گەرمیان ٢٣، هەڵەبجە ١١ تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ١٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە نۆیان لە هەولێر و سیانیان لە سلێمانی و تووشبوویەکی تریش لە هەڵەبجەیە.
هەروەها ئەوە هاتووە ١٧٧ تووشبووی دیکەش چاکبوونەتەوە بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٨٢١ کەس.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا ١٩ هەزار ٣٣٥ کەس لە شارەکانی هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٦٩٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
No comments:
Post a Comment