دوو به‌رپرسی دیكه‌ی ته‌ندروستی راپه‌ڕین ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوو به‌رپرسی دیكه‌ی ته‌ندروستی راپه‌ڕین ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌

دوو به‌رپرسی دیكه‌ی ته‌ندروستی راپه‌ڕین ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌


پرس میدیا 

سەرچاوەیەک لە تەندروستی ئیدارەی راپەڕین بۆ پرس میدیا ئاشکرای کرد، هەردوو بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە و قەڵادزێ دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە ئیدارەی راپەڕین کردووە. 

سەرچاوەکە باسی لەوەکرد، بەهۆی مانگرتنی بەردەوامی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ناوچەکە، کەرتی تەندروستی بە تەواوی پەکی کەوتووە ئەوەش بووەتە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی ئەو دوو بەڕێوەبەر.

سەرچاوەکەی پرس وتیشی چاوەڕێ دەکرێت بەرپرسی دیکەی تەندروستیش دەست لەکاربکێشنەوە بەو پێیەی داواکاری پزیشکانی ناوچەکە لەبەرچاو ناگیرێت.

دەستلەکارکێشانەوەی ئەو دوو بەڕێوەبەرەی رانیە و قەڵادزێ دوای ئەوە دێت کە ١٥ی ئەم مانگە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین دەستلەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند. 

دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین لەکاتێکدایە کە خەڵکی ناوچەکە ماوەی هەفتەیەکە خۆپیشاندانی نارەزایی دژی گەندەڵی خراپی ئیدارەدانی حکوومەت دەستپێکردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©