بە بڕیارێکی سەیر ٥٤ ملیۆن میسری دەدرێنە دادگا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  بە بڕیارێکی سەیر ٥٤ ملیۆن میسری دەدرێنە دادگا

بە بڕیارێکی سەیر ٥٤ ملیۆن میسری دەدرێنە دادگا



پرس میدیا
دەزگای نیشتمانی هەڵبژاردنی میسر بڕیاریدا داوای یاسایی لە دژی ٥٤ ملیۆن کەس تۆماربکات کە بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پیراندا نەکردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "MENA" ی میسری لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەزگای نیشتمانی هەڵبژاردنی میسر، لاشین ئیبراهیم بەڕێوەچووە، بڕیاردراوە ئەو کەسانەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پیراندا بەشداری دەنگدانیان نەکردووە بدرێنە دادگا و رێکاری پێویستیان لەگەڵدا بگیرێتە بەر.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە کۆی ٦٣ ملیۆن دەنگدەر تەنها نۆ ملیۆن دەنگدەر بەشداری دەنگدانەکانیان کردووە، و بەپێی بڕیارەکە ٥٤ ملیۆن کەس دەدرێتە دادگا.

دەزگاکە لە راگەیەندراوێکدا بەم شێوەیە ئەم بڕیارە سەیرەی روونکردەوە: "سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتی میسر هەموو ئاسانکارییەکی خستووەتە بەردەست بۆ بەکارهێنانی دەنگەکانیان، ئەم کەسانە ئەرکی نیشتمانی خۆیانیان بەجێ نەهێناوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی دەنگدەر و کارمەندەکانی دەزگای هەڵبژاردن و چەندینجار داوا لە دەنگدەران کراوە بەشداری دەنگدان بکەن، بۆیە ئەو کەسانەی دەنگیان نەداوە سزا دەدرێن بە جۆرێک کە لە ٥٠٠ جونەی (کە دەکاتە ٣٢ دۆلار) زیاتر نەبێت.

- بڕیارەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە کاردانەوەیان لە بەرامبەر بڕیارەکە نیشاندا.

رۆنامەنووسی میسری، ئالا عەتار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی: "دەکرێت مانشێتێکی لەم شێوەیە لەسەر رۆژنامەکان هەبێت: ٥٥ ملیۆن کەس لە میسر لەبەردەمی دادگادان. رۆژی حەشرە لە میسر".

نووسەر، مونا سەلیم لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەم شێوەیە تانەی لە بڕیارەکە داوە: "گەلی میسر جگە لە چەند کەسێک دەچێتە بەردەم دادگا".

هەروەها بەکارهێنەرێکی دیکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوەی کە حکوومەتی میسر لە رێی ئەم سزایەوە ٢٧٥ ملیار جونەی (کە دەکاتە نزیکەی ١٧ ملیار دۆلار)ی دەست دەکەوێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیرانی میسڕ لە بەرواری ٩-١٠ی ئابدا لە دەرەوەی وڵات ئەنجامدرا و لە رۆژەکانی ١١-١٢ی ئابدا لە ناوخۆی میسر ئەنجامدرا.

وا بڕیارە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکەش لە بەرواری ٦-٧ی ئەیلوولدا لە دەرەوەی وڵات ئەنجامبدرێت و لە رۆژانی ٨-٩ی ئەیلوولدا لە ناوخۆی میسر ئەنجامبدرێت و ئەنجامەکانیشی تا ١٦ی ئەیلول ئاشکرا بکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©