سلێمانی.. شایستەی دارایی بۆ ٥٠ خۆبەخشی تەندروستی تەرخان دەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سلێمانی.. شایستەی دارایی بۆ ٥٠ خۆبەخشی تەندروستی تەرخان دەکرێت

سلێمانی.. شایستەی دارایی بۆ ٥٠ خۆبەخشی تەندروستی تەرخان دەکرێت


پرس میدیا
رێکخراوێکی ئەڵمانی شایستەی دارایی بۆ ٥٠ خۆبەخشی ناو نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا دابین دەکات. 

رێکخراوی GİZ بەهەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان سەربە وەزارەتی ناوخۆ، هەڵدەستێت بە دابینکردنی شایستەی دارایی بۆ ئەو ٥٠ خۆبەخشە. 

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئاب لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی ئامادەی بوون پرۆژەکە ڕاگەیەندرا. 

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند ئەو خۆبەخشانە لە کاتی قەیران و مەترسییە تەندروستییەکاندا هاوکاریان بوو بەڵام حکوومەت نەمانتوانیوە هیچ جۆرە هاوکاریەکی ماددیان بۆ دابین بکات. 

سەباح هەورامی وتیشی داواکارم هەرچی زووترە حکوومەت کارێک بکات بۆ دامەزراندنی ئەم خۆبەخشانە، چونکە لە کاتی قەیران و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا، ئەم کەسانە خزمەتێکی گەورەی کەرتی تەندروستییان کردووە''. 

سەرهەند عومەر بەڕێوەبەری کارگێڕی و دارایی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان سەربە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند پڕۆژەکەیان بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ دەبێت، ئامانجی دابینکردنی شایستە داراییەکانی ئەو خۆبەخشانەیە لە ماوەی پڕۆژەکەدا. 

هەروەها باسی لەوەکرد پڕۆژەکەیان لە هەولێر ٧٠ خۆبەخش، لە دهۆک ٤٠ لە هەڵەبجە ٣٠ لە هەریەک لە گەرمیان و راپەڕینیش یەکی ١٥ کارمەندی خۆبەخش دەگرێتەوە. 







ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©