کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا(کرملین) لە ڕاگەیەنراوێکدا، داهاتی ساڵانەی سەرۆکی وڵاتەکەی (ڤلادمیر پۆتین)ی ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی ڕوسیا لە ساڵی ڕابردوودا نۆ ملیۆن و ٧ سەد هەزار ڕوبل داهاتەکەی بووە، کە بەرامبەرە بە ١٣٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی.
ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، پۆتین خاوەنی دوو شوقە، دوو گەراج و سێ ئۆتۆمبێلە.
ساڵانە بەرپرسانی پلە باڵای وڵاتی ڕووسیا داهاتەکانیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن، ئەمەش بەپێی یاسایەکی ئەو وڵاتە.
No comments:
Post a Comment