رۆژی دووشەممە کیۆدۆ نیوز رایگەیاند کە سەرۆک وەزیری یابان شێنزۆ ئابی و ڤلادمیر پوتین جەختیان کردەوە لەوەی کە هەردوو وڵات هەوڵەکانیان چرکردۆتەوە بۆ گەشتن بە گفتوگۆی رێککەوتنی ئاشتی.
هەروەها ئاژانسی کیۆدۆ پێشتر مەبەستی سەردانەکەی شینزۆ ئابی بۆلای پوتین و رونکردنەوەی لەسەر بریاری وازهێنانی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵاتە ئاسیاییەکان راگەیاندبوو.
لەپێشتر سەرۆک حکومەتی یابان گفتوگۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دا ئەنجامدابوو و ترەمپ یش رایگەیانبوو"شینزۆ ئابی باشترین سەرۆک وەزیرانە لە مێژوودا".
شایەنی باسە لە هەفتەی پێشوودا شینزۆ ئابی بەهۆی خراپی باری تەندروستیەوە وازی لە پۆستەکەی هێنا و رایگەیاند کەچیتر ناتوانێت لە پۆستەکەیدا بەردەوامبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق