سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی ئایندە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، "پاش ۷٤ ساڵ هێندە شکستخوارد بە ناردنی ۳۲٠ ملیار دینار (۳٠٠ ملیۆن دۆلار) لە بەغداد ەوە بیکەیت بە شاییلۆغان".
دەقی بڵاوکراوەکەی سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
۷٤ ساڵ لە شکست و خیانەت و رەنجەرۆیی!
پاش ۷٤ ساڵ هێندە شکستخوارد بە ناردنی ۳۲٠ ملیار دینار (۳٠٠ ملیۆن دۆلار) لە بەغداد ەوە بیکەیت بە شاییلۆغان، لە کاتێکدا تا ئەم کورەی مەلا مستەفا کولفیکول نەبوو لە هەرێم، نەوتی نەبوو، هەموو مانگێک بەغداد (۱) ملیار دۆلاری ئەنارد بۆ کوردستان لەبەرامبەر هیچ، تەنیا بە فەزڵی ئەوەی بەشێکین لە عێراق.
بێگومان بەرەی دژە دەسەلات و ئەوانەمان بێ سڵەمینەوە لە ماشینی کوردایەتی سەرکەوتین و ناچارمانکردن کە مل بۆ بەشێکلە داخوازییەکانی عێراق بدەن و ئیتر چاودێریتان لەسەرە، داهاتی و ناوخۆ و خاڵە سنورییەکانتان دەبێ بەش بکەن، لە هەنگاوەکانی داهاتوش شتی تر دەبینن.
سەرکەوت شەمسەدین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
فراکسیۆنی ئایندە
No comments:
Post a comment