پرس میدیا
مەلا کرێکار کەسایەتی ئیسلامی کە لە ئیتاڵیا زیندانی کراوە دەڵێت خەڵک هەیە لە سەر لایکێک یان بەرزکردنەوەی دەستی دەستگیرکراوە و بە مادەی تیرۆر زیندانی کراوە.
خالید رەنجدەر برای مەلا کرێکار لە فەیسبووك پۆستێکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی لەگەڵ مەلا کرێکار بە سکایپ گفتوگۆی کردووە و پێی وتووە لە بارودۆخی ناو زیندانەكە رازیم بەڵام لە ئەدای داگاكان رازی نیم.
هەواڵی ئەمڕۆی مامۆستا کرێکار
خالید رەنجدەر برای مەلا كرێكار
٢٠٢٠/٨/٢٤
ئەمڕۆ کاتژێر (٩) پێش نێوەڕۆ بەسکایپ ماوەی یەک کاتژێر بە کوردی و بێ بوونی چاودێر و موتەرجیم قسەمان لە گەڵ مامۆستا کرێکار کرد و، هەواڵی نوێی کوردستان و هەندێک وڵاتی ترمان پێگەیاند و، ئەویش باسی بارودۆخی خۆی لە زیندانەکەی بۆ کردین. وتی: ئاسایشی زیندانەکە توندوتیژە و، بۆ هەر زیندانییەک بەلای کەمەوە (٣) پاسەوان دانراوە. هەروەها وتی کە ڕۆژانە (٧) کاتژێر لە دەرەوەی ژوورەکەیەتی و وەرزش و جموجوڵی خۆی دەکات. زیندانییەکان بەویشەوە دەتوانن داوای ئەو شتانە بکەن کە پێویستیان پێیەتی و دەبێ بە پارەی خۆیان بیکڕن.
وتی: خەڵکی وای لێیە لەسەر لایکێک بە یاسای دژە تیرۆر حوکم دراوە. یان خەڵک هەیە لە ئەوروپاوە چووەتە میسر و لەوێ چوار پەنجەی دەستی بەرزکردووەوە و وتوویان ئەوە ئاماژەیە بۆ مەیدانی رابعەی عەدەوی و، بە یاسای دژە تیرۆر حوکم دراوە.
بە گشتی لە بارودۆخی زیندانەکە ڕازی بوو، بەڵام لە ئەدای دادگاکانیان ڕازی نەبوو و وتی وەک سیستەم بستێک لەملای سیستەمی دادگاکانی میسرەوەیە و، دادوەر هەرچی بیەوێت بڕیاری لەسەر دەدات و، ئەوەی گوێی لێ نەگیرێت زیندانییەکە و پارێزەرەکەیەتی.
باسی ئەوەشی بۆ کردین کە لەو بەشەی ئەوی لێیە خەڵکی بیانی تریشی لێیە، بەتایبەتی موسوڵمان. مامۆستا دەرسی قورئان و زانیارییان پێ دەدات لەسەر ئیسلام.
بەنیازە دەست بکاتەوە بە نووسینەکانی.
ئێمەشی کرد بە وەکیل بۆ گەیاندنی سڵاو و رێز بە هەموو ئەوانەی دەیناسن و هاوخەمی بوون و دوعای خێریان بۆ کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق