پرس میدیا
دەزگای کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرز دەبنەوە.
بەپێی داتاکانی دەزگای کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە پارێزگای سلێمانی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئاب 40 پلەی سیلیزی و نزمترین پلەش 24 پلە دەبێت، هەروەها بۆ سبەی هەینی بەزترین پلەی گەرما 41 پلە و نزمترین پلەش ٢٥ پلەی سیلیزی دەبێت.
هەروەها بۆ پارێزگای هەولێر، بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ 43 پلە و نزمترینیش ٢٧ پلەی سیلیزی دەبێت، بۆ رۆژی دواتر بەرزترین پلە 43 و نزمترینیش 26 پلەی سیلیزی دەبێت.
بۆ پارێزگای کەرکووک، بەرزترین پلەی گەرما 44 و نزمترین 25 دەبێت، بەڵام بۆ رۆژی هەینی بەرزترین 45 و نزمترین 26 دەبێت.
لەبارەی پارێزگای دهۆکیش بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی کراو ٣٩ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، بۆ رۆژی هەینیش بەرزترین پلە 40 و نزمترین پلە 26 پلەی سیلیزی دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق