محمد علي ولي
له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى هه‌رسێ وڵاتى عێراق و ئوردن و ميسر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق پرۆژه‌ى شامى نوێى له وته‌كه‌يدا خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌رچى بيرۆركهى پرۆژه‌كه بۆ سه‌رده‌مى پێشخۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌پێى پرۆژه‌كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێگه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌يه، به‌سود وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌ى نه‌وتى عێراق، هێزى كار و كارگه پيشهسازييهكانى ميسر و پێگه‌ى ستراتيژى وڵاتى ئوردن، كه‌له بنه‌ڕه‌تدا پرۆژهيهكه بۆ گۆڕينى ئاراسته‌ى عێراق به‌ره‌و ئه‌وروپا وئه‌مريكا، پێدانى رۆڵى زياتره به عێراق له‌ناو وڵاتانى عه‌ره‌بى، له‌برى نزيكبوونه‌وه‌ى له ئاسيا ودروكهوتنهوه له وڵاتانى دراوسێ له نمونه‌ى ئێران.
بۆيه له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئه‌م پرۆژه هه‌مه‌لايه‌نه‌ى سياسى و سێكته‌رى ئابورى وئاڵوگۆڕى بازرگانى وته‌ندروستى وفێركاريش ده‌گرێته‌وه، بهبڕواى چاودێرانى سياسى هه‌نگاوێكه ئێران نيگه‌ران و توڕه ده‌كات، چونكه عێراق وه‌ك بازاڕێكى ساغكردنه‌وه‌ى كاڵاى لێدوردهخاتهوه، ده‌رفه‌تى تر له‌به‌رده‌م عێراقدا ده‌كاته‌وه.
زياد له‌وه‌ش به‌لاى وڵاتانى تر عهرهبييهوه پێشوازى لێكرا وبهپرۆژهى هه‌ستانه‌وه‌ى ئابورى عه‌ره‌بى ناوزه‌دكرا، وه‌ك وئام وه‌هاب وه‌زيرى پێشووى ژينگه‌ى لوبنانى وسه‌رۆكى حزبى تهوحيدى عه‌ره‌بى له‌باره‌يه‌وه ده‌ڵێت، پرۆژه‌ى شامى نوێ كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كارى له‌سه‌رده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وێت، هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى ئابورى گه‌وره بۆ وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى عه‌ره‌بى و ميسر دروستده‌كات، لوبنانييهكانيش به‌پێى توانى خۆيان رۆڵى گه‌وره ده‌گێڕن بۆ گۆڕينى بارودۆخى ئابورى و دارايى لوبنان له‌و رێگه‌يه‌وه.
پرۆژه‌كه به‌و پێيه‌ى كازمى پێشكه‌شى كردووه، دهيهوێـت رۆڵى سه‌ركردايه‌تى بۆ عێراق له‌ناوچه‌كه بگێڕێته‌وه، له‌سه‌ر تێگه‌يشتنى ئابوورى هه‌رسێ وڵات به‌نده، له‌سه‌ر هه‌مانشێوه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، پێشبينى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت وڵاتانى تر‌ى ناوچه‌كه هانبدرێت بۆ به‌شدارى كردن و هاتنه‌ناوه‌وه‌ى، له‌هه‌لومه‌رجى سه‌رگرتن و سهركهوتنيندا گۆڕانکارى ئابورى و جیوسیاسى گەورە لە ناوچەکە دروستدەکات، رەهەندێکى زیندوکردنەوەى نەتەوەیى عەرەبیشى هەیە.
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى عێراق پرۆژه‌كه، لاى هه‌ندێك هێزى سياسى هه‌ندێك نيگه‌رانى و دۆردۆنگى دروستكردووه، چونكه راگه‌ياندنه‌كه‌ى هاوزه‌مانه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ى ئاسايى كردنه‌وه‌ى بارودۆخى نێوان ئيسرائيل و ئيمارات و ئه‌مريكاش پاڵپشتى ده‌كات.
پرۆژەکە وەک پرۆژەیەکى ئابورى و جیوسیاسى کە بێ بەربەست و ئاڵنگارى نابێت و ئایندە سەرکەوتن و شکستى پرۆژەکە روون دەکاتەوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق