بەغدا.. جارێکی تر بنکەسەربازییەکانی ئەمریکا بە کاتیۆشا بۆردوومانکران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەغدا.. جارێکی تر بنکەسەربازییەکانی ئەمریکا بە کاتیۆشا بۆردوومانکران

بەغدا.. جارێکی تر بنکەسەربازییەکانی ئەمریکا بە کاتیۆشا بۆردوومانکران


پرس میدیا 

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دوو مووشەکی جۆری کاتیوشا لەناو بنکەیەکی سەربازیی لە باکووری بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون، کەوتەخوارەوە. 

ئەم هێرشە بە سێیەم هێرشی هاوشێوە دادەنرێت کە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک بکرێتە سەر ئەو بنکە سەربازییانەی کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سەربازانی ئەمریکی لە عێراق تیایاندا جێگیرکراون. 

لە راگەیەنراوەکەی شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق هاتووە دوو مووشەکی جۆری کاتیوشا لەناو بنکەی سەربازیی تاجی باکووری بەغدا کەوتەخوارەوە. 

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە دەرکەوتووە ئەو دوو مووشەکە لە ناوچەی راشیدییەوە ئاراستەکراون. 

هەروەها ئەو روونکراوەتەوە دیار نییە کاتیۆشاکان زیانی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا هێناوە یان نا، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاندووە لە شوێنی تەقینەوەی کاتیۆشاکان ئاگر کەوتووەتەوە. 

تا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە رانەگەیاندووە. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©