پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم لە هەولێر کۆبوونەتەوە پرسی ئاسایشی سنوورەکانیان باسکردووە.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە لەگەڵ فەریق روکن حامید حسێنی جەختیان لەسەر ئەوەکردووەتەوە حکوومەتی عێراق پابەندە بە پارێزگاری لە ئاسایشی سنوورەکان.
بەپێی زانیارییەکان سەردانەکەی فەرماندە سەربازییەکەی عێراق بۆ بەدواداچوون بووە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو بۆردوومانەی سوپای تورکیا لە ناوچەی برادۆست ئەنجامیدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی عیراق کوژران.
پێشتریش وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاندبووە حکوومەتی عێراق زۆر مەبەستیەتی بزانێت تورکیا چۆن زانیاری هەواڵگری لەسەر شوێنی هێزەکان دەزانێت.
پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، بەردەوام پارتی دیموکرات بەوە تۆمەتبار دەکات کە هاوکاری هەوڵگری پێشکەش بە سوپای تورکیا دەکات.
No comments:
Post a Comment