لەکۆتا راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە روسیا ئەندامێکی موخابەراتی ئەنجومەنی پیران رایدەگەیەنێت کە ڤلادمیر پوتین فرمانی بە هاککردنی ئەکاونتەکانی حزبی دیموکراتەکان کردووە و ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە هیلاری کلینتنەوە هەیە بۆ لێدان لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی بڵاوبکاتەوە.
هەروەها دەڵێت کە هیچ بەڵگەیەک نییە کە دۆناڵد ترەمپ تێوەگلابێ بە پەیوەندی بە مۆسکۆوە لەو بابەتەدا.
لیژنەکە لە لێکۆڵینەوە سێ ساڵیەکەدا چەند کەسێکیان دۆزیوەتەوە لەنێوان هاوبەشەکانی ترەمپ و روسیەکان یان کەسانێک کە پەیوەندیان لەگەڵ حکومەتی روسیادا هەبووە و هەروەها هەوڵدانی ترەمپ بۆ سوودوەرگرتن لەو بڵاوکراوانە لەرووی سیاسیەوە. بەڵام چەند کەسێک لە کۆمارییەکان دەڵێن" هیچ بەڵگەیەک نەدۆزراوەتەوە کە ترەمپ داوای دەستوەردانی کردبێت لە روسیا تا یارمەتی بدەن لە هەڵبژاردنەکەدا".
No comments:
Post a Comment