پرس میدیا
سوپای ئیسرائیل لە تویتەر بڵاویکردەوە، چەند ئامانجێکیان لە ناو غەززە بۆردوومانکردووە و تێیدا تونێلێک و بارەگایەکی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسیان لە ناو بردووە.
بەپێی راگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل، هێرشەکە شەوی ڕابردوو لە کاردانەوەی هەڵدانی باڵۆنە سووتێنەرەکانەوە بووە لە کەرتی غەززەوە بەرەو ئیسرائیل کە بوونەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە چەند ناوچەیەک.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکانی ئیسرائیل بەهۆی ئەو باڵۆنە سووتێنەرانەی لە کەرتی غەززەوە هەڵدراون ٦٠ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە یەکەی نشینگەەکانی جوولەکە، کەوتووەتەوە.
لەبارەی زیانە گیانییەکانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
No comments:
Post a comment