لە ئیسرائیل بە ٣٠ پیاو دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی ١٦ ساڵ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە ئیسرائیل بە ٣٠ پیاو دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی ١٦ ساڵ

لە ئیسرائیل بە ٣٠ پیاو دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی ١٦ ساڵ


پرس میدیا
کچێکی 16 ساڵان لەلایەن 30 پیاوەوە لە ئیسرائیل دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش داوا دەکات سزای ئەو کەسانە بدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس دوان لە دەستدرێژی کارەکان دەستگیرکراون و یەکێکیان بە پۆیسی وتووە، ئەو 30 پیاوە دەستدرێژییان نەکردووە، بەڵکو گوایە کچەکە خواستی خۆی لەسەر بووە. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیای ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە، پیاوەکان هەموویان تەمەنیان 20 ساڵانە و خەڵکی ئیسرائیلن. 

کچەکە لەگەڵ هاوڕێیەکی لە سەرەتای مانگی ئاب سەردانی شوێنێکی گەشتیاری لە باشووری ئەو وڵاتە کردووە. رۆژێکیان لەگەڵ هاوڕێکەی چوونەتە دەرەوە و خەریکی خواردنەوە ماددە کحولییەکان بوون، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ هۆتێلەکەی، دەگوترێت ژمارەیەک پیاو هێرشیانکردووەتە سەر کچەکە و سەرەتا بێهۆشیان کردووە و پاشان یەک بە یەک دەستدرێژیی سێکسیان کردووەتە سەر کچەکە.

میدیاکانی ئیسرائیل لە چیرۆکی ئەو کچە باسی ئەوەشیان کردووە، هاوڕێی کچەکە هەوڵیداوە پارێزگاری لێ بکات، بەڵام نەیتوانیوە. 

بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەرکۆنەی دەستدرێژییەکەی کرد و بە "شۆک" ناویبردووە، هاوکات گوتیشی "تاوانێکە نەک بە تەنیا لە دژی ئەو کچە، بەڵکو هەموو مرۆڤایەتی".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©