وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی کراوەتەوە و وەزیری دارایی فەرمانی کردنەوەکەی واژوو کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ راگەیاندنی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە "لە پێناو چاكسازی زیاتر لە دەروازە سنووریەكان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە كاری گومرگیدا، وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی كرد لەسەر كردنەوەی (بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی)."
بەپێی فرمانەکەی وەزارەتی دارایی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ دەبێت.
کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا حکوومەتی عێراق بە جیا چەند شاندێکی رەوانەی دەروازە سنوورییەکان کرد.
هاوکات عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمەوە بە شێوەی قاچاخ و بە ئاگاداری بەرپرسانی خاڵە سنوورییەکان کاڵا هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
No comments:
Post a Comment