بەدیل بۆ ئەو بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان چییە؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەدیل بۆ ئەو بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان چییە؟

بەدیل بۆ ئەو بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان چییە؟



پرس میدیا تایبەت 

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە درێژایی ٣٠ ساڵی رابردوو بەردەوام لە بارودۆخێکی سەختی ژیاندا بوون کە ئەوەش بەهۆی خراپی بەڕێوەبردنی هەردوو حیزبی چەکبەدەستی هەرێمەوە بووە. 

ئێستا هاوڵاتیان لەوپەڕی خراپی دۆخی ئابوورییاندان هۆکارەکەشی وەک شارەزایان باسی دەکەن کاریگەرییەکانی خراپ ئیدارەدانی حکوومەت و ئەو گەندەڵێیە زۆر و بە بەرنامە کراوەی یەکێتی و پارتییە. 

خراپی بارودۆخی هاوڵاتیان وایکردووە، دەنگی نارەزایی بەجۆرێک زیاد بکات کە لە هەر کاتێکدا ئەگەری تەقینەوەی بە رووی دەسەڵاتداراندا لێ دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیان نەک هەر متمانەیان بە حیزبە دەسەڵاتدارەکان نەماوە ئەو هێزانەشیان لە بەرچاو کەوتووە کە پێشتر ئاڵاهەڵگری چاکسازی بوون، لە دەرەوەی حکوومەت وەک ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵی نارەزایەتییەکانی خەڵکیان دەکرد. 

بۆ قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە پرس میدیا وتووێژێکی کورتی لەگەڵ جەبار میرزا رۆستەمی سکرتێری پارتی نەتەوەیی کوردستان ئەنجام داوە. 

جەبار میرزا رۆستەمی پێی وایە ئەو دۆخەی ئێستا هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕدەبێت دوو ڕەهەندی سەرەکی هەیە، رەهەندێکی مێژووییەو و پەیوەندی بە پارچە پارچە کردنی کوردستانەوە هەیە، کە ئەوەش وایکردووە دەستوەردانی وڵاتانی هەرێمی لە بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم هەبێت. 

جەبار میرزا دەڵێت: رەهەندێکی تر پەیوەندی بە حزبە سیاسییەکانەوە هەیە، بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە دەسەڵاتی ئەم حزبانە کاریان نەکردووە بۆ ئەوەی لە رەگ و ریشەوە رێڕەوێکی فەرمانڕوایی رەشید دابنێن، هەر بە شێوازە کۆنەکە بە مەحسوبیەت و حزبیەت مامەڵەی کردووە، نەتیوانیوە ئەزمەکان وەک ئەزموون بەکاربهێنێت بۆئەوەی لەسەر پێی خۆی بوەستێتەوە هاوشێوەی ئەوەی لە مێژووی ئەوروپادا روویداوە، دەوڵەتیان هەبووە بە تەواوی لە ناو چووە بەڵام بە یەکگرتوویی گەلەکەی هەستاوەتەوە. 

لەبارەی بەدیلی ئەم بارودۆخەی ئێستا دروست بووە، سکرتێری پارتی نەتەوەیی کوردستان دەڵێت: خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییە بچوکەکان ئەزموونێکی تاڵمان لەگەڵ ئەو بەدیلەدا هەیە کە لە ڕابردوودا خراوەتەڕوو. 

ئێمە دەزانین لە رابردوودا کەشێکی لەبار بۆ گۆڕانکاری باش هاتە ئاراوە لایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتیان پێکەوە هاتنە پێشەوە بەڵام پاشتر لایەنەکان خۆگونجاندنیان کرد لەگەڵ ئەنجامەکەی، بۆیە ئێستاش هەست ئەکەین هەمان بابەت دووبارە دەبێتەوە. 



جەبار میرزا باس لەوەدەکات ئەگەری دەستوەردانی سەربازیی بارودۆخەکە خراپتر دەکات لەوەی کە هەیە ئەو پێی وایە ئەزموونی وڵاتانی رۆژهەڵات و شۆڕشەکانیان ئەزموونێکی تاڵە بۆ گەلانی ئەو ناوچانە بۆیە نابێت ئەو ئەزموونە لە هەرێمی کوردستان دووبارە بێتەوە، ئەو نمونەی لیبیا دەهێنێتەوە کە بارودۆخی گەلەکەی لەسەردەمی رژێمەکەی قەزافی زۆر لە ئێستا باشتر بووە. 

"ئێمە دەوڵەت نین، بواری تەدەخولاتی ئیقلیمی لە ئارادا هەیە، لە هەمووی خراپتر ئەوەیە کە ئێمە خۆمان لەبارین بۆ تەدەخولاتەکە، بۆیە بەبڕوای ئێمە ئەزموونی خۆپیشاندان هاوشێوەی ١٧ شوبات و جوڵاندنەوەی چەکداریی هیچ ئەنجامێکی باشی بۆ خەڵک نابێت چونکە راستەوخۆە بەرەو شەڕی ناوخۆمان دەبات و ئێمە لە رابردوو ئەوەمان ئەزموون کردووە. 

بۆ نمونە بۆ نەخۆشی کۆرۆنا واجب خەڵک کەرەنتینە بکرێت بەڵام بینیمان ئەنجامێکی ئەوتۆ لە کەرەنتینە دەستنەکەوت. 

بۆیە بە بروای من ئەگەر لایەنەسیاسیەکان سەرجەمیان لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێکەوە بچنە بەرەیەک دەکرێت گۆڕانکاری گەورە بێتە ئاراوا، هەروەها نەخشەرێگایەکی روون هەبێت بۆ حوکمڕانییەکی ڕەشید، بۆ چۆنیەتی ئیدارەدانی داهاتی خەڵک. 

لەبارەی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عیراق جەبار میرزا پێی وابوو کە یاساکە بۆ خۆی لایەنی باش و خراپی هەیە، ئەو دەڵێت یاساکە ئەگەری هەیە بتوانێت رێژەی دزی و ساختەکارییەکان کەم بکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا زیانی بۆ هێزە سیاسییە بچوکەکان هەیە بەو پێیەی دەنگەکانیان بەپێی یاسا نوێیەکە دەفەوتێن، بۆیە پێشنیاز دەکات هێزە سیاسیەییە بچووکەکان یەکبگرن و بە یەکەوە بەشداری لەو هەڵبژاردنانەدا بکەن. 





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©