پرس میدیا
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ رووبهڕووبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بڕیاریدا هاتووچۆی نێوان هەولێر و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاسایی بکرێتهوه.
بەپێی بڕیارەکان نوێژی هەینی لەمزگەوتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر به جێبهجێكردنی رێنماییهكان و سەرجەم دوکان و بازاڕ و مۆڵ و تەواوی ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن.
دەبێت ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و ڕێگەنەدەن هیچ کەسێک بەبێ بەستانی (دەمامک) بچێتە ژوورەوە، هەروەها خۆشیان (دەمامک) ببەستن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
بهپێی بڕیاره نوێیهكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، هاتووچۆ لە نێوان پارێزگای ههولێر لهگهڵ پارێزگاكانی دیكهی ههرێمی كوردستان و عێراق کراوە دەبێت بۆ حاڵەتی پێویست، بەڵام لە ئێستادا هاتنی گروپی گەشتیاری بەکۆمەڵ بەداخراوی دەمێنێتەوە و ڕێگە پێدراو نییە.
بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر:
1- نوێژی هەینی لەمزگەوتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕێگە پێدراوە، بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ئەو مەرجانەی خوارەوە:-
1- نوێژخوێن دەبێت دەمامک و دەستکێشی پێبێت.
2-نێوانی نوێژخوێنان نابێت لە مەتر و نیوێک کەمتربێت.
3-قەدەغەکردنی شوێنێی هەڵگرتنی دەستنوێژ لەمزگەوت.
4- نوێژخوێن بەرماڵی خۆی ببات بۆ نوێژکردن و لەماڵەوە دەستنوێژهەڵبگرێت.
2- سەرجەم دوکان و بازاڕ و مۆڵ و تەواوی ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن، دەبێت ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و ڕێگەنەدەن هیچ کەسێک بەبێ بەستانی (دەمامک) بچێتە ژوورەوە، هەروەها خۆشیان (دەمامک) ببەستن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
3- چێشتخانە، کافتریا، شوێنە گەشتیارییەکان، دەبێت پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەستانی (دەمامک) و سەرجەم ئەو مەرج و ڕێنماییانەبن کە شارەوانییەکان و دەستەی گەشت و گوزار بۆیانی دیاریکردووە، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
4- شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، بەپێی بڕیاری بەیانی ژمارە(48)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆفێر ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
5- پێویستە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕەچاووکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی (دەمامک) بەکاربهێنن و مەودای نێوانیان لە مەترونیوێک کەمترنەبێت، هەرکەسێک لەدەرەوەی ماڵی خۆی بەبێ (دەمامک) ببینرێت بەپێی بڕیاری بەیانی ژمارە(48)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
6-ئەو شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە و ڕێگەپێدراونین:-
1- پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران.
2- هۆڵهكانی ئاههنگ گێران و هۆڵهكانی بووك گواستنهوه.
7- هاتووچۆ لە نێوان پارێزگای ههولێر لهگهڵ پارێزگاكانی دیكهی ههرێمی كوردستان و عێراق کراوە دەبێت بۆ حاڵەتی پێویست، بەڵام لە ئێستادا هاتنی گروپی گەشتیاری بەکۆمەڵ بەداخراوی دەمێنێتەوە و ڕێگە پێدراو نییە.
No comments:
Post a Comment