کازمی: سعوودییە هاوبەشێکی راستەقینەی عێراقە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کازمی: سعوودییە هاوبەشێکی راستەقینەی عێراقە

کازمی: سعوودییە هاوبەشێکی راستەقینەی عێراقە

پرس میدیا 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەیەوێت پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ سعوودییەدا دروستبکات بۆیە ریاز بە هاوبەشی راستەقینەی بەغدا دەزانێت. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودییە. 

نوسینگەی راگەیاندی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی کۆبوونەوەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کازمی بە وەزیری دەرەوەی سعوودییەی وتووە، "دەبێت کار بە رێککەوتننامەکانی نێوانیان بکەن و هاوبەشییەک دروستبکەن کە سودی خەڵکی هەردوو وڵاتی تێدا بێت." 

کازمی باسی لەوەکردووە عێراق و سعودیە پەیوەندی مێژووییان هەیە و کار بۆ پتەوکردنیشی دەکەن لە داهاتوودا. 

لەبەرانبەردا وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی چاوەڕێی سەردانی مستەفا کازمیە و زۆر بابەتی گرنگ و کاری هاوبەش هەن بۆ تاوتوێکردن. 

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سعوودییە بۆ بەغدا بۆ ئامادەکاری سەردانی کازمییە بۆ ریاز، کە بڕیار وابوو پێش سەردانی کازمی بۆ ئێران ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی تێکچوونی تەندروستی شا سەلمانەوە سەردانەکە هەڵوەشێنرایەوە. 

دیمەنی کۆبوونەوەی کازمی و ئەمیر فەیسەڵ



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©