پرس میدیا
کۆشکی سپی راگەیه‌ندراوێكی دەربارەی به‌ناوه‌ڕۆكی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی بڵاوکردەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ئەمریکا و عێراق پێکەوە کاردەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی داعش ناتوانێت ببێتەوە هەڕەشە بۆسەر عێراق و وڵاتانی دیکە و هه‌روه‌ها عێراق و ئەمریکا پێکەوەکارکردن لە بوارەکانی ئابووری، مرۆیی، سیاسی و کولتووری پەرەپێدەدەن.
له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە "هاوبەشی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراق پشت بە ویستی هاوبەش بۆ ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەبەستێت و عێراقێکی خۆشگوزەران و سەقامگیر دەبێتە هێزێکی دابینکەری سەقامگیری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، لە کۆبوونەوەکەدا باسی رووبەڕووبوونەوەی داعش کراوە، كه هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق خەلافەتی رێكخراوی تیرۆریسی داعشیان تێکشکاند، ئێستاش هەردوولا پێکەوە کاردەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی داعش ناتوانێت ببێتەوە هەڕەشە بۆسەر عێراق و وڵاتانی دیکە .
هه‌روه‌ها ئەمریکا جەختدەکاتەوە لەوەی هاوکاریی درێژخایەنی عێراق دەکات بۆ ئەوەی سوپای عێراق بتوانێت رووبەڕووی ئەو هەڕەشانە ببێتەوە کە رووبەڕووی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و عێراق دەبنەوە.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە"پەیوەندییەکانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق یەکێکی دیکە بووە لە تەوەرەکانی گفتوگۆی کازمی و ترەمپ، به‌جۆرێك عێراقێکی خۆشگوزەران و سەقامگیر دەبێتە هێزێکی دابینکەری سەقامگیری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆیە هەردوولا کاردەکەن بۆ ئەوەی عێراقێکی ئاوەدان بنیاتبنێن کە کار و خزمەت بۆ هاووڵاتییەکانی دابین بکات".
No comments:
Post a comment