پرس میدیا
بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیار لەسەر شێوازی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکانەوە بدات.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێم بە پرس میدیای راگەیاند ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٠ ئەنجوومەنی وەزارەت لەسەر شێوازی دەستپێکردنەوەی دەوام کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پێشنیازەکان دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لەوەکرد تا ئێستا هیچ کام لە پێشنیازەکان یەکلا نەکراونەتەوە ئەوەی لە راگەیاندنەکانەوە باس دەکرێت فەرمی نییە.
عەباس ئەکرەم وتیشی، “پێشتر لیژنەیەک لەسەر ئەو لە لایەن ئەنجوومەنی وەزارەتەوە پێکهێندرابوو و ماوەیەکە سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەو پرسەیە و لە هەموو روویەکەوە لێکدانەوەیان بۆ کردووە و راپۆرتی خۆیان ئامادەکردووە، راپۆرتەکە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دەخوێندرێتەوە و پێشنیازەکانیش تاوتوێ دەکرێت.
پێشتر وا بڵاوکرایەوە خوێندنی ئەمساڵی زانکۆ و پەیمانگەکان هاوشێوەی چەند هەفتەی کۆتایی ساڵی ڕابردوو بە ئۆنلاین دەبێت.
هەروەها ئەوەشی وت کە هەر بڕیارێک لەلایەن ئەنجوومەنی زانکۆوە بدرێت بارودۆخی تەندروستی خوێندکاران رەچاو دەکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق