پرس میدیا
بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیان بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە شاری سلێمانی مانیان لەکارەکانیان گرتووە.
بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا هەریەکە لە نەخۆشخانەکانی شار و دکتۆر جەمال مانیان لە کارکردن گرتووە و رێگە نادەن نەخۆش بچێتە ناو نەخۆشخانەکانەوە.
کارمەندێکی نەخۆشخانەی شار بە پرس میدیای وت، ئێستا بەهۆی نۆژەنکردنەوەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەشی فریاگوزاری گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی شار، بەڵام مانگرتنی کارمەندان کارەکانی هێواش کردووەتەوە و ئەوەش کێشەی بۆ هاوڵاتیان درووستکردووە.
لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە و بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوە، پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی لە نەخۆشخانەکاندا بایکۆتی دەوامیان دەستپێکردووە.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچە خۆرانی وەزارەتی تەندروستی مووچەکانیان دابەشنەکراوە و وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمیش تا ئێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی رانەگەیاندووە.
No comments:
Post a Comment