لە پارێزگای سلێمانی پرسە بۆ گیان لەدەستدانی شێخ محەمەد شێخ عەتاری نۆرەباب بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕێنمایە تەندروستیەکان دانرا.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە سلێمانی کەسایەتی ناوچەی شارباژێڕ و سلێمانی، شێخ محەمەد شێخ عەتاری نۆرەباب لە سلێمانی کۆچیی دوایی کرد، لە کاتێکدا لە مانگی ئازارەوە تا ئەمڕۆ ئەو کەسانەی لە سلێمانی کۆچی دوایان کردووە پرسەیان بۆ دانەنراوە بەهۆی ڕێگری دەسەڵاتدارانەوە، بەڵام دوێنی چوارشەممە لەگەڕەکی هەوارە بەرزە لەنزیک مزگەوتی ئازادی لە سلێمانی خێمە بۆ پرسەی ئەم کەسایەتییە دانرا.
هەروەها، ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسوکارو خەڵک و بەرپرسان بەشداری پرسەکەیان کرد.
No comments:
Post a Comment