وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: ده‌مانه‌وێت بزانین كێ زانیارى ده‌دات به‌ توركیا بۆ هێرشه‌كان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: ده‌مانه‌وێت بزانین كێ زانیارى ده‌دات به‌ توركیا بۆ هێرشه‌كان

وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: ده‌مانه‌وێت بزانین كێ زانیارى ده‌دات به‌ توركیا بۆ هێرشه‌كان


پرس میدیا 

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كیان دروستكردووه‌ بۆ زانینى ئه‌وه‌ى كه‌ كێ زانیاری داوه‌ به‌ توركیا و بووه‌ته‌ هۆى جێبه‌جێكردنى بۆردومانه‌كه‌ى سێشه‌ممه‌ى رابردوو كه‌ دوو ئه‌فسه‌رى باڵاى عێراق و سه‌ربازێكى پاسه‌وانى سنورى تێدا كوژران. 

لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌منیى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌، بۆ ئاڵوگۆڕى زانیارى تایبه‌ت به‌ بۆردومانه‌كه‌ى توركیا له‌ ناوچه‌ى سیده‌كان له‌ پارێزگاى هه‌ولێر. 

خەفاجی وتوشیەتى، هەوڵەکانمان به‌رده‌وامن بۆ ئاشكراكردنى سەرچاوەی زانیارییەکانی تورکیا لە ناو عێراق، جه‌ختیكرده‌وه‌، لیژنه‌یان دروستكردووه‌ بۆ زانینى هۆكاره‌كانى هێرشه‌كه‌ و وه‌ چۆن توركیا پشتى به‌ستووه‌ به‌ زانیارى له‌و جۆره‌، كه‌ ئه‌فسه‌ره‌كانى پاسه‌وانى سنورى عێراق به‌ ئامانج بگیرێت. 

ڕۆژی سێشەممەی رابردوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی عێراق کاروانێکی سەربازی سوپای عێراقیان لە ناوچەی برادۆست بۆردومان کرد و بەهۆیەوە دوو ئەفسەری باڵای سوپا و سەربازێک کوژران کە سەرجەمیان کورد بوون دانیشتووی ناوچەی برادۆست بوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©