پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٠نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٤٤ دۆلار و ٨٠ سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 42 دۆلار یەک سەنت مامەڵە پێوەکرا لەگەڵ نرخی رۆژی شەممە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهات.
بەپێی داتاکانی بازاری بۆرسەی جیهانی نەوت، نرخی نەوت لە چاو چەند رۆژی رابردوودا چەند سەنتێک دابەزیوە بەو پێیەی لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ٤٥ دۆلاری تێپەڕاند.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوتی برێنت لە نێوان ٤٤ بۆ ٤٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک جێگیر بووە، پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ زیاتر ئاسایی بوونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان نرخەکەی بەرزتر بێتەوە.
پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستانەوە، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی حکوومەتی هەرێم دروست دەکات بەوپێیەی سەرچاوەی سەرەکی داهاتی حکوومەت لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەکەوێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق