ھونەرمەندێکی ناوداری کوردستانی رۆژھەڵات داوا دەکات ھەرسێ پارچەکەی دیکەی کوردستان ببەسترێتەوە بە خاکی ئێرانەوە.
ناسری رەزاری ھونەرمەندی کۆردستانی رۆژھەڵات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی فارسی لە وەڵامی ئەوەی ئایا بە بروای ئێوە بابەتی سەربەخۆیی کوردستان بابەتێکی گریمانەیە یاخود پێویستییەکە رایگەیاند، "ئافەرین ئێمە داوای بەش بەشێنە ناکەین، پرسیارێکی باشت کرد، ئێمە داوای بەش بەشێنە ناکەین، بۆ من ھیچ جیاوازییەک نیە ئەگەر لە ئێران بم یان لە تورکیا یان لە سوریا یان لە عێراق، چونکە من خۆم بە کورد ئەبینم بەڵام ئێرانیم".
ئاماژەی بەوەشکرد، "من ھاورام بەڵام من گلەییم ھەیە لە رۆشنبیران و شاعیران و ھونەرمەندانی ئێرانی تەنانەت بەرپرسان و دەوڵەتمەندانی ئێرانی
ئەبوایە ئەو کارەیان بکردایە ھەرسێ پارچەی کوردستانی سوریا و تورکیا و عێراقیان ببستایەتەوە بە ئێرانەوە".
No comments:
Post a Comment