نهێنییەكانی پشت هەڵوەشاندنەوەی رێکكەوتنی هەولێر و بەغداد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نهێنییەكانی پشت هەڵوەشاندنەوەی رێکكەوتنی هەولێر و بەغداد

نهێنییەكانی پشت هەڵوەشاندنەوەی رێکكەوتنی هەولێر و بەغداد


شیكاری - د. سەنگەر سەید قادر* 

- حكومەتی هەرێم تەنها لە هەشتی مانگی ئەمساڵدا (4.5) ملیار دۆلاری موچەی شەش مانگی فەرمانبەران قەرزدارە و لە ئێستاشدا تەنها (350) ملیۆن دۆلار لە گەنجینەكەیەدا و رێکكەوتنیش لەگەڵ بەغداد ئەگەرێكی كراوەیە هەرچەندە هەرێم واینیشانداوە كە گەشتوەتە بن بەست. 

رێکكەوتنی هەرێمی بەغداد بە كوێ گەیشتوە؟

ئەگەرچی حكومەتی هەرێم لە بەیانامەكەی دوێندا شكستی دانوستاندنەكانی خستە ئەستۆی بەغداد، بەڵام ئەوەی شكستی بە دانوستاندنەكان هێنا نێچیرڤان بارزانی بوو چونكە: 

1- لە كۆبونەوەی دو رۆژ پێش ئێستای یەكێتی و پارتیدا بە نێوەندگیری نێچیرڤان بارزانی و پشتیوانی قوباد تاڵەبانی رێکكەوتن لەگەڵ بەغداد شكستی پێهێنرا.
چونكە بەغداد مەرجی رادەستكردنی داهاتی لەسەدا (50%)ی خاڵە سنورییەكانی بۆ هەرێم دانابو و هاوكات لەگەڵ بەڕێوبردنی هاوبەش و چاودێركردنی خاڵە سنورییەكان لەلایەن بەغدادەوە.
كە ئەمەش جگە لە وەی جوڵەی خاڵە سنورییەكان دەخاتە ژیر چاودێری بەغداد هاوكات رێگریی دەكات لە قاچاخی دەرمان و جگەرە و نەوت و كحول كە لەلایەن كۆمپانیاكانی حیزبەوە دەستی بەسەردا گیراوە و داهاتی مانگانەی نزیكەی (105) ملیۆن دۆلار بوە پیش كۆرۆنا.
كە ئەمە بەتەنها زیان نییە بۆ پارتی و زیانیشە بۆ یەكێتی، هاوكات بە گرەنتی نێچیرڤان بارزانی بەڵێن بە یەكێتی دراوە ئاسانكاریی بۆ كۆمپانیاكانی یەكێتی بكرێت شمەك لە ئیبراهیم خەلیلەوە داخڵی هەرێم بكەن و بەشێك لە نەوتی یەكێتی رەوانەی توركیا بكرێت.
2- بەڵام هێشتا باڵی شێخ لاهور بە تەواوی رێكکەوتنەكە رازی نەبوە و گومانی لە بەڵێنەكانی پارتی هەیە و لەبەردەم ئیحراجیەكی گەورەدایە چونكە بەڵێنی داوە ئەگەر موچە لێی ببڕدرێت لە حكومەت دەكشێنەوە هاوكات، ترسی لەتەقینەوەی دۆخە لە سنوری یەكێتی هەیە بە دەستێوەردانی پارتی، بەڵام پارتی بەڵینی هاوكاری داوە لە ئەگەری هەر جوڵەیەكی شەقامدا لە سنوری یەكێتی. 

- تاكتیكی یەكێتی و پارتی بۆ فریودانی حكومەتی عێراق 

یەكێتی و پارتی بەو شێوەیە رێکكەوتوون كە رەتكردنەوەی رێكکەوتن لەگەڵ بەغداد وەك تاكتیك بەكاربهێنن بۆ ئەوەی بەغداد بەوە رازی بكەن كە تەنها لەسەدا (50%)ی داهاتی خاڵە سنورییەكان رادەست بكەن و رێگە نەدەن بەغداد چاودێریان بكات، بەڵام رونە بەغداد لەم جوڵە تاكتیكیە ئاگادارە و بەمەرجەكەی یەكێتی و پارتی رازی نابێت. 

- بژاردەكانی بەردەم هەرێم 

ئەوەی رونە ئێستا داهاتی مانگانەی هەرێم نزیكەی (200) ملیۆن دۆلارە كە سەدا (25%) موچەی موچەخۆرانە و ناتوانن لەم ساڵدا لە دو موچە زیاتر بدەن بۆیە دەیانەوێت:
1- بەڕادەست نەكردنەوەی خاڵە سنورییەكان كازمی ئیحراج بكەن لەبەرامبەر شەقامی عێراقی و هێزە سیاسیەكاندا و بە رادەست كردنی نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان رازی بێت بەڵام ئەمە قورسە و دوای سەردانی كازمی بۆ واشنتن بەغداد فشاری زیاتر لە هەرێم دەكات.
2- یەكێتی و پارتی دەیانەوێت موچە بە چەند قۆناغێك دابەش بكەن بەسەر وەزارەتەكاندا بۆ ئەوەی خەڵك سەرقاڵ بكەن و هاوكات بە درێژكردنەوەی ماوەی دابەشكردنی موچە بڕە پارەی نەوت و داهاتی مانگی تەمموز و ئاب بێتەوە سەر بودجە.
هاوكات بەلایەنی كەمەوە سەدا (35-40%)ی موچەی فەرمانبەران ببڕن بەبیانوی نەبونی داهاتەوە و بەشێك لە پرۆژەی چاكسازیش جێبەجێ بكەن، بەڵام ئەمە رەنگە ئەمە باڵیكی یەكێتی و ناڕەزایەتی خەڵك رایبگرێت.
3- یەكێتی و پارتی چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەكەن و دەیانەوێت هەر رێكکەوتنێك لەگەڵ بەغداد بۆ دوای هەڵبژاردنەكان دوابخەن چونكە ئەنجامەكان كاریگەریی لەسەر ئایندەی حكومەتی كازمی و عێراق دەبێت.
4- گرەوێكی تری یەكێتی و پارتی لەسەر سەردانی كازمی بۆ واشنتن و دەرئەنجامەكانی دەبێت چونكە رەنگە دوای سەردانەكە هەندێك جوڵەی سیاسی لە عێراق روبدات.
لە هەمو ئەگەرەكاندا ئەوەی قوربانییە خەڵكی هەرێمی كوردستان و موچەخۆرانە كە تا كۆتایی ئەمساڵ دۆخی دارای هەرێم بەبێ رێكکەوتن لەگەڵ بەغداد و چاكسازی بنەڕەتی باش نابێت و رەنگە حەوت موچەیان بكەوێتە ساڵی داهاتو، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەپێی زۆرینەی ئاماژەكان سەرەتای ساڵی داهاتو سەرەتای باشبونی دۆخی دارایی خەڵك دەبێت . 

- دەرئەنجام:
1- كازمی بەوردی ئاگاداری هەمو جوڵەیەكە لە هەرێم و ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا دەسەڵاتی یەكێتی و پارتی لە قاڵب دەدات، چونكە كازمی تەنها جێبەجێكاری ستراتیژی ئەمەریكا كە بەئاڕاستەی سنورداركردنی دەسەڵات پوكانەوەی ئەو هێزانەیە.
2- ئەگەر ترەمپ لە هەڵبژاردندا سەر بكەوێت لە ماوەیەكی كورتدا دۆخی عێراق و میلیشیاكانی حەشد یەكلایی دەكاتەوە و عێراقێكی بەهێز دادەمەزرێنێت و ئەم گۆڕانكارییە هەرێمیش دەگرێتەوە.
3- یەكێتی و پارتی چاویان لە سەركەوتنی بایدنە و پێیانوایە لە ئەگەری سەركەوتنیدا ئاسۆیەك بەرویاندا دەكاتەوە و پارسەنگی هێز بەلای هەرێمدا دەشكێنێتەوە نەك بەغداد.
4- ئەوەی رونە تا كازمی شوێن پێی خۆی قایم بكات زیاتر لە گەڵ هەرێم توند دەبێت.
5- ئەگەر كازمی بۆ ماوەیەكی درێژ لە دەسەڵاتدا بێت و لە هەڵبژاردندا سەربكەوێت ئەوا نەوتی هەرێمیش دەكەوێتە دەستی بەغداد و سیستەمی موچەی هەرێم و بەغداد رێكدەخرێت و هەرێم لە ژێر دەستەی ئێران و توركیا رزگار دەكرێت.
6- ئەوەی سپۆنسەری رێگرییەیە لە رێكکەوتنی هەرێم و بەغداد توركیایە و لە رێگەی نێچیرڤان بارزانییەوە ئەم كارە دەكات بۆ ئەوەی ئیبراهیم خەلیل و نەوتی هەرێم نەكەوێتە ژێر دەستی بەغداد.
7- ئەگەر كازمی لەگەڵ هەرێم بگاتە بنبەست بەهاوكاری ئەمەریكا پەیوەندی لەگەڵ توركیا دەپچڕێنن، بەڵام ئەمە كاتێك كێشەی ئێران یەكلای ببێتەوە و دەروازەی سنوریی عێراق كەنداو و ئوردون بكەوێتە سەرپێی خۆی ئەگەرنا لە ئێستادا داخستنی سنور بەڕوی توركیا دەبێتە هۆی بەهێزبون و فراوانبونی هەناردەی ئیران بۆ عێراق كە ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە.
8- ئەگەری بەهێز هەیە لە مانگی ئەیلولی داهاتو شەقامی كوردستان دژی گەندەڵی و نادادییەكان لەلایەن هێزێكی دەرەكییەوە بجوڵینرێت بەهاوكاری بەغداد.
9- لە كۆتایدا ئەوەی لەم چەند مانگەی پیش هەڵبژاردنی ئەمەریكادا یەكێتی و پارتی دەخاتە جوڵە و ناچار بە رێكکەوتنیان دەكات تەنها فشاری باڵێكی یەكێتی و جوڵەی شەقامە ئەگەر شەقام بیدەنگ بێت بەو شێواز و تاكتیكانەی لە پەراوێزی سەرەوەدا باسكرا دۆخەكە بەم شێوەی ئێستا دەگەیەننە كۆتایی ساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتو.
- پرسی رادەستكردنی خاڵە سنورییەكان تەنها بابەتی كاتە ئەگەرنا هەردەبێت رادەست بكرێت بەپێی دەستور و دەخرێتە ژێر چاودێری بەغداد و ئەم پرسە لە كازمی و یەكیتی پارتی گەورەترە و پەیوەستە بە ستراتیژی ئیدارەی ترەمپەوە لە عێراق. 

*بەرپرسی دیسكی عێراق و كوردستانی
ناوەندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©