پرس میدیا
لە قەزای خورماتوو بەهۆی درووستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا، باوکێک کوڕە ٢٤ ساڵانەکەی بە گولـلە دەکوژێت و هەڵدێت.
لەوبارەوە عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو رایگەیاندووە، رووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی هەینی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، کاتێک دەمەقاڵێ لەنێوان باوک و کوڕەکە درووستبووە، باوکەکە دوو گولـلەی دەمانچەی بە کوڕەکەیەوە ناوە، "یەکێکیان بەر سەری کەوتووە و ئەوەی دیکەش بەر سنگی کەوتووە و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو رایگەیاندووە دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ باوکەکە دەرکردووە بەڵام دەستگیرنەکراوە و هەڵهاتووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق